پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە

لەدرێژەی زنجیرەیەك كۆبوونەوەی نێوان پارت ولایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بڕیارە سبەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كۆ ببنەوە.

خواكوڕك لە سەرچاوەیەكەوە زانیویەتی لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی ریفراندۆم دەكرێت هاوكات ئەو نەخشە رێگەیەی كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان خستبوویە بەردەست پارتی دیموكراتی كوردستان و لە هەشت خاڵ پێكهاتووە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
پێشتر یەكێتی نیشتمانی كوردستان پڕۆژەیەكی هەشت خاڵی لەبارەی دۆخی كوردستان و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان خستبووە بەردەست پارتی دیموكراتی كوردستان و بڕیارە سبەی پارتی وەڵامی ئەم نەخشە ڕێگەیە بداتەوە.

كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی لە كاتێكدایە كە ئێستە پرسی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان لە رۆژەڤدایە و هەوڵ هەیە بۆ كۆدەنگی زیاتر لەسەر پرۆسەكە.

هاوكات لەسەر ئاستی پرۆسەی ریفراندۆم لە كوردستان ئەمڕۆ شاندێكی تایبەت پێكهات بە مەبەستی سەردانی كردنی بۆ بەغدا و بڕیارە ئەوانیش سبەی كۆ ببنەوە و ئەجێندای سەردانەكە دیاری بكەن.

Back to top button