پەرلەمانتارێك: لەگەڵ باڵیۆزی زۆربەی وڵاتان كۆبومەتەوە هیچ بالیۆزێك دژی پرسی ریفراندۆم نییە
پرسی سازدانی ریفراندۆم و پشتگیری چەند وڵاتێك و هاوكات تێبینی چەند وڵاتێكی لە بارەی كاتی سازدانی ریفراندۆم لێكەوتۆتەوە, ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، ئاماژە بەوە دەدات كە لەگەڵ باڵیۆزی زۆربەی وڵاتان كۆبوونەتەوە، ھیچ وڵاتێك دژی پرسی ریفراندۆم نییە.
د. پەریوان خەیلانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندووە: “لایەنە عێراقییەكان پێیان راگەیاندووین كە رێز لە بڕیاری خەڵكی كوردستان دەگرن، چونكە ئەوە چارەنووسی گەلی كوردستانە”.
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەڕوو: “وەك پەرلەمانتار، سەردانی چەندین باڵیۆزی وڵاتانمان لە بەغدا كردووە، زۆربەیان رایانگەیاندووە كە ریفراندۆم مافی ھەموو گەلێكە، بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و ئێمەش رێزی لێدەگرین و دژی نابین، بەڵام تێبینیان لەسەر كاتە ھەبوو، لەگەڵ ئەوەش ھیچ لایەنێك دژی نەبوو”
ئاشكراشی كرد: “تادێت پرسی ریفراندۆم گەرمتر دەبێت و كاردانەوەكانیش خێراتر دەبن”.