گویز هه‌رچه‌نده‌ سودی زۆر باشی هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ له‌ هه‌مانكاتا زیانیشی هه‌یه‌

داری گوێز دارێکی جوانەو ھەندێ جار درێژایی دەگاتە ٢٠ مەتر، لە ناو گوێزدا مادەکانی وەک پرۆتین و ڤیتامین و شه‌كر و چەوری ھەیە. رێژەی بوونی مادەی فۆسفۆڕ کە مادەیەکی گرنگی خواردنە، لە ناو گوێز ، وەک رێژەی فسفۆرە لە ماسی و برنج و هێلكه‌ و . گەڵاو و پێستی گوێز خوێن پاڵاوتە دەکات، له‌م رووه‌شه‌وه‌ گوێز زیان و سودی هه‌یه‌ و پێویسته‌ هه‌مووان بیزانن.

زیانه‌كانی گوێز زۆرن گرنگترینیان ئه‌وه‌یه‌” كه‌ کەسانی قەڵەو نابێ بیخۆن چونکوو رێژەی مادەی چەوری تێیدا زۆرە. رۆژانە تەنیا ٥ گوێز بخۆن چونکوو خواردنی زۆری گوێز کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

  1. ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدایه‌ كه‌ گوێز چه‌ندین سودی گرنگیشی هه‌یه‌ له‌وانه‌:-
  2. بۆ چارەسەری نەخۆشی باکردنی گه‌ده‌ و لەنێوبردنی کرمی گه‌ده‌.
  3. بۆ لە نێوبردنی ماندوویی، ٥٠ گرام گەڵای گوێز لە لیترێک ئاودا بوکڵێنن و لە کاتی حەمامکردندا لەو ئاوکەڵکوەرگرن.
  4. ئەو کەسانەی نەخۆشی کەم خوێنییان ھەیە پێستی سەوزی گوێز لەگەڵ ئاودا بوکڵێنن و پاش خواردنی چێشت رۆژانە پەرداخێک بخۆن.
  5. کاتی زک ئێشە، گوێز بخۆن.
  6. مورەبای گوێز لەگەڵ ھەنگوێن بۆ ئەو کەسانە کە کێشی لەشیان ناسروشتیە، بۆ بەھێزکردنی لەش و ماسولکەکانیان بیخۆن.
  7. خواردنی گوێز لەگەڵ مەوز و ھەنجیر کاریگەرە لەسەر بەھێزبوونی مێشک.
Back to top button