كه‌ریم شنگالی: له‌ نێو ئاواره‌كاندا 1700 كه‌سی سه‌ر به‌ داعشمان گرتووه‌

وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بوونی چه‌كدارانی داعش له‌ نێو ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” له‌ كاتی هاتنی ئاواره‌كان تا ئێستا 170 كه‌سی سه‌ر به‌داعشمان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ دزه‌یان كردبوه‌ نێو ئاواره‌كان كه‌ ده‌هاتنه‌ نێو خاكی هه‌ریمی كوردستان.

(كه‌ريم شنگالى) وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، له‌ ميانى ديدارى له‌گه‌ڵ شاندێكى ميدياكارانى كوه‌يت رایگه‌یاندوه‌” تا ئێستا هێزه‌ ئه‌مني و سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌ ريزى ئاواره‌كاندا توانيويانه‌ 1700 كه‌سى سه‌ر به‌ داعش ده‌ستگير بكه‌ن، كه‌ هه‌وڵياندابوو، خۆيان حه‌شار بده‌ن و بگه‌نه‌ سنووره‌كانى هه‌رێمی كوردستان جا به هه‌رشیوه‌یه‌ك بێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ سه‌ره‌تای درووست بوونی شه‌ڕی داعش و هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ر عێراق و شاری موسل به‌تایبه‌تی، هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 2 ملیۆن ئاواره‌ی داڵده‌ داو و رۆژانه‌ش رێژه‌كه‌ به‌رزده‌بووه‌، له‌ نێو ئاواره‌كانیش خه‌ڵكانێك هه‌بوون تیرۆریست بوون و هاوكاری تیرۆریستان بوون.

 

Back to top button