ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و خواكوڕك زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه
بڕياره ئةمڕۆ مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى نهخشهرێگاكهى يه‌كێتى نيشتمانى كۆردستان كۆببنه‌وه و بگه‌ن به بڕیاری پێویست.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نیوان پارتی و یه‌كێتی، باس له ره‌وشى هه‌نووكه‌يى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و نه‌خشه رێگايهيه كه يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان خستبوويه به‌رده‌ست پارتى ديموكراتى كوردستان و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له باره‌ى نهخشهڕێگاكهى يه‌كێتى و وه‌ڵامه‌كه‌ى پارتى ده‌كرێت، دواتر بۆ گه‌یشتن به بڕیارێكی گشتگیر هه‌وڵده‌درێ لێكتێگه‌یشتنێكی باش هه‌بێ له نێوانیان.