عارف قوربانی: ناكرێت چیدی چاوه‌ڕوانی گۆڕان بین چونكه هیچ بیانوویه‌ك نیه و نهینه پێش یه‌ك هه‌فته‌ی تر نابات په‌رله‌مان كاراده‌كرێته‌وه
عارف قوربانی، نووسەر و رۆژنامەنووس له سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و نه‌هاتنه پێشه‌وه‌ی گۆران رایدهگهێنێت” ئەگەر گۆڕان نەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان پێویستە هێزەکانی دیکە پەرلەمان کارا بکەنەوە.
(عارف قوربانی) نووسەر و رۆژنامەنووس له به‌رنامه‌یه‌كی رادێۆیی رووداو باس له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات و رایدهگهێنێت” ئومێد ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بكه‌ن و په‌رله‌مان كارابكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نا پێویسته له‌وه بكۆڵینه‌وه چ خه‌ڵكی كوردستان یان حزبه سیاسیه‌كان، تاكه‌ی ده‌بێ په‌رله‌مان په‌ك بخرێت له‌به‌رخاتری حزبێك كه هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه، له كاتێكدا هیچ بیانوویه‌ك نیه،بۆ ئه‌و پرسه، یان ئه‌و حزبه ناتوانێت بڕیار بدات یان نایەوێت بێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی، یان یاری بەكات دەكات. لە كوردستان بەدەست كاتەوە زەرەری زۆر دەكەین، كاتی ئەوەمان بەدەستەوە نەماوە ململانێ سیاسییەكان بە تێپەڕاندنی كات و بە یاریكردن بەكات بەسەر بەرین.
قوربانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه”هیوادارم هێزەكانی دیكەش بەشی ئەوە جەسارەتیان تێدابێت، لە دۆخێك‌دا ئەگەر هێزێك كە هیچ پاساو و بیانوویەكی بۆ نەماوەتەوە، هەر نەهاتە پێشەوە هێزەكانی دیكە بڕیار بدەن و پەرلەمان كارا بكەنەوە، چونكە ئەو هێزانە ئەگەر نەیەنە ناو سەرۆكایەتی پەرلەمانیش خۆ واز لەكاری پەرلەمانتاری ناهێنن، پەرلەمانتارەكانیان دێنەوە و دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن لە پەرلەمان و فراكسیۆنەكەیان دەست بەكاردەبێتەوە، یه‌كێتیش له‌و پێناوه زۆر چاوه‌ڕوان بووه و زۆریش باجی داوه، هیچ شتێكی نه له‌سه‌ر گۆران نه له‌سه‌ر (یوسف محه‌مه‌د) هێشتۆته‌وه، بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه گۆران و یوسف محه‌مه‌د بینه پێش، و ده‌ستبه‌كاره‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌هاتن ئه‌وه ده‌بێت حزبه‌كانی تر به‌بی گۆران ئه‌و پرسه یه‌كلا بكه‌نه‌وه و دڵنیاشم له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا په‌رله‌مان كاراده‌كرێته‌وه.