ئاسایشی كه‌ركوك تیرۆریستێكی داعشی ده‌ستگیركرد
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی كەركووك ڕایدەگەیەنێت” كه هێزه‌كانی ئاسایش سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك، له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ران و پشكنین له شارۆچكه‌ی داقوق، توانیویانه تیرۆریستێكی داواكراو ده‌ستگیربكه‌ن.
(فەرهاد حەمەعەلی) گوتەبێژی بڕێوبهرایهتی ئاسایشی كەركووك،رایگه‌یاندوه “له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاوانبارن و له لایه‌ن دادگاوه داواكراون، له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا، هێزه‌كانی ئاسایش، سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك، له قه‌زای داقوقی سه‌ر به پاریزگای كه‌ركوك، تیرۆریستێكیان ده‌ستگیركرد كه به پێی ماده‌ی4ی تیرۆر له لایه‌ن دادگاوه داوا كراوه.
به گوته‌ی گوته‌بێژی ئاسایشی كه‌ركوك” تیرۆریستی داواكراون و ناوی ته‌واوی (و.غ.س) كە خەڵكی شارەدێی ریازی سەر بە قه‌زای حەویجەیه،بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لە یاسای سزادانی عێراقی داوا كراوە”.