سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه شێخێك ناتوانێت بمانكڕێت یان یاریمان پێبكات..!!
پاش رۆیشتنی نیمار داسێلڤای به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی برهشهلۆنهی ئیسپانی بۆ یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی، سه‌رۆكی یانه‌ی برهشهلۆنهیئ یسپانی هێرشیكی توندی كرده سه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی ناسر خلێفی و رایدهگهێنێت” كه شێخێك ناتوانێت ئێمه بكڕێت.
له‌و باره‌یه‌وه (جۆسیپ بارتۆمیوی) سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، له لێدوانێكی توندا دژ به سه‌رانی پاریس سان جێرمان و سه‌رۆكی یانه‌كه، رایدهگهێنێت” “له‌گه‌ڵ رۆیشتنی نێیمار نه‌بووین به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری خۆی بوو، یانه‌که‌شمان له یاریزانێک زۆر گه‌وره‌تره، چونكه به‌رشه‌لۆنه خاوه‌نی ١٤٠ هه‌زار ئه‌ندام و ١١٨ ساڵ مێژووین، ده‌بێت هه‌موو لایه‌كیش ئه‌وه باش بزانن كه “شێخێک” ناتوانێت بمانکڕێت یاخود یاریمان پێ بکات، مه‌به‌ست له شێخ (ناسر خلێفی) كه سه‌رمایه‌دارێكی قهتهڕهیه، سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسیه.