وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كۆمه‌ڵێك رێنمایی نوێ ده‌رده‌كات له‌سه‌ر باج
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، چه‌ند رێنماییه‌كی تایبه‌ت به باجی ده‌رامه‌ت و باجی كۆمپانیاكان و گه‌وره باجده‌ران و باجی خانووبه‌ره ده‌رده‌كات.
له نوسراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به جێبه‌جێ كردنی بڕیاڕێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات له باره‌ی لێخۆشبوو‌ن له‌و سزا‌و سووانه‌ی كه كه‌وتۆته ئه‌ستۆی قه‌رزارانی باج بۆ ساڵانی پێشوو.
له به‌شێك له رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی هاتووه” كه ئه‌م بڕیاره سه‌رجه‌م ئه‌و باجده‌رانه ده‌گرێته‌وه له‌و سزا‌و سووانه‌ی كه له ساڵانی پێشوو له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه‌بووه، هه‌روه‌ها نوسراوه‌كه‌ی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه بڕیاره‌كه بۆ ماوه‌ی 90 رۆژه كه له 1/8/2017 ده‌ست پێده‌كات و ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا باجه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان بدرێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه پاش ته‌واوبوونی واده‌ی سێ مانگه‌كه فه‌رمانگه‌كانی باج ناچار ده‌بن رێكاره یاساییه‌كان بگرنه‌به‌ر.