به‌ره‌ی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم له سلێمانی به‌ناوی نه‌خێر له‌ئێستادا راگه‌یاندرا
ئه‌مڕۆ 8ی 8ی 2017 چه‌ند كه‌سێك، به‌ناوی گروپی ( من مرۆڤ نیم چونكه كوردم) ده‌ستیان كرد به راگه‌یاندراوێك به‌ناوی جوڵانه‌وه‌ی به‌ره‌ی نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان راگه‌یاندرا، كه هه‌ریه‌كه له ( شاسوار عه‌بدولواحید و رابوون مه‌عروف و فه‌رهاد سه‌نگاوه‌ی و فاروق ره‌فیق چه‌ند كه‌سێكی تر”.
ئه‌م كه‌مپینه له‌كاتێكدایه، كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، له‌ژێر رۆشنایی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه، وه‌ك تاكه بژارده‌ی ده‌ربازبوونی گه‌لی كوردستان له به‌مووسڵ بوون و به‌حه‌ڵه‌ب بوونی دوای داعش له‌ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵانداری حشدی شه‌عبی و عه‌قلیه‌تی پاوه‌نخوازی، به‌غدا، پرۆسه‌ی ریفراندۆم، وه‌ك تاكه ده‌روازه ده‌رچوون و رزگاری گه‌لی كوردستانی راگه‌یاند له هه‌رێمی كوردستان”.
چاودێرێكی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه، ده‌لێت حكومرانی 26 ساڵی رابردوو ئه‌گه‌ر هیچ هیچی نه‌كردبێت، ئه‌وه به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و ئازادیه ره‌هایه‌ی كردووه كه ده‌بێت ئه‌م ئازادیه له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئازادی و دیموكراسی دا سنور دار بكرێت، چیتر رێگا به‌وه نه‌درێت ئازادی جارێكی تر پرۆسه‌یه‌كی ئازاردانی ئه‌نفاڵ و كیمیاباران و شه‌هیدانی كوردستان له‌ژێر پرۆسه‌یه‌كی بازرگانی و به‌مرۆڤ نه‌بینی كورد، جوڵه بكات”.