كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت
له تازه‌ترین هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له ئیسپانیا، پێگه‌یه‌كی ئیسپانی ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه” به‌هاتنی مباپی كریستیانۆ شوێنی یاریكردنی ئه‌سته‌م ئه‌بێت، بۆیه ئه‌و یاریزانه بیر له جێهێشتنی یانه‌ی شاهانه ده‌كاته‌وه.
پێگەی (دیاریۆ گۆڵی) ئیسپانی رایگه‌یاندوه”پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆندی له‌گه‌ڵ مباپی یاریزانی یانه‌ی مۆناكۆ واژۆكرد، ئه‌وا یاریزانی ئێستای یانه‌كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ، بیر له جێهێشتنی یانه‌كه ده‌كاته‌وه، چونكه به هاتنی ئه‌و یاریزانه لاوه، كریستیانۆ، هه‌ست به نائارامی ده‌كات، له ئێستاشدا دۆن له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ئاخۆ ریال ئه‌و گرێبه‌سته واژۆ ده‌كات یاخود نا.
ئه‌مه له كاتێكدایه یانه‌ی ریال مه‌درید، به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌یه ئه‌و یاریزانه لاوه فه‌ڕه‌نسیه بگوازێته‌وه یانه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو بی كێشه بێت له ڕووی هێرشبه‌ر بۆ یانه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش واده‌كا كه كریستیانۆ تووشی دڵه‌ڕاوكی ببێت،پاش ئه‌وه‌ی له دادگای ئیسپانیاش چه‌ند جارێك به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به نه‌دانی باج به حكومه‌تی ئیسپانی كریستیانۆ تۆمه‌تبار كرا.