به‌رهه‌م ساڵحیش له‌پشتی جوڵه‌ی ( من مرۆڤ نیم چونكه‌ كوردم) دایه‌ دژی ریفراندۆم

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و له‌ پرسه‌ گرینگه‌كان به‌شداری ناكات، هه‌ڵوێستی سیاسی خۆی نه‌داوه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ گرینگه‌كانی كوردستان، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پێشووی یه‌كێتی و به‌ باڵی به‌رهه‌م حیساب ده‌كرێت رایگه‌یاند” حەق وایە بەرھەم ساڵح خۆی یەکلا بکاتەوە، ئەگەر لە سەرکردایەتیی یەکێتییە ئەوە بێت و وەکوو سەرکردەکانی تر بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا بکات، ئەگەر تێبینیشی ھەیە ھەر دەتوانێ لە سەرکردایەتیی یەکێتیدا تێبینییەکانی بخاتە ڕوو، ئەو دوورەپەرێزییە ھەڵوێستەکانی نادیار دەکات.

دانا سەعید سۆفی، ھەروەھا گوتیشی: ”ئەگەر پڕۆژەشی ھەیە ھەر دەتوانێ لە سەرکردایەتیی یەکێتی و ئۆرگانەکانی گفتوگۆی لەسەر بکات، ئەگەر شەخسییش بێت، ئەوە ھەر لە یەکێتیدا دەکرێ تەبەنی بکرێت، بەڵام پڕۆژە و پڕۆژەکاری ئەو دەورەی نەماوە، ھەروەکوو بینیمان پێشتر پڕۆژەی جیاواز لەلایەن حزب و کەسایەتیی جیاوازەوە ھەبووە، بەڵام نەیتوانیوە کۆدەنگی دروست بکات، گرنگترین شت لەم قۆناغەدا ئەوەیە کە بتوانین کۆدەنگییەکی نیشتمانیمان ھەبێت“.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، كادیرانی یه‌كێتی نزیك له‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌لێـن” بەرھەم ساڵح لەبارەی داھاتووی سیاسیی کوردستان و کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە پڕۆژەی نوێی دەبێت”.

سلێمان عەبدوڵا یونس، کادیری پێشکەوتووی یەکێتیی نزیک لە بەرھەم ساڵح،گوتیشی: ”بەرھەم ساڵح باوەڕی بە ئینشیقاق و جیابوونەوە نییە لە یەکێتیدا، پێی وایە دەکرێ ئەو پڕۆژەیەی بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی بێت، دەشکرێت بۆ دەرەوەی یەکێتی بێت، پڕۆژەکەی حزبی نییە تا تایبەت بێت بە یەکێتی، یان حزبێکی دیاریکراو، بەڵکوو بواری خزمەتگوزاری و حوکمڕانیی دەبێت، ئەو کادیرە راشی گەیاند، پڕۆژەکەی تەقلیدی نابێت و بەریەککەوتن لەگەڵ یەکێتی دروست ناکات، گوتی: ”پڕۆژەکە بۆ ھەموو ئەو حزب و ھێزانەیە کە دەیانەوێ دۆخی ئێستای کوردستان چارەسەر بکەن”.

به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ست كه‌وتوون، به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی” کەسانی نزیک لە ناوبراو نیگەران کردووە، بەو ھۆیەوە بڕیاری داوە ئیتر بێدەنگ نەمێنێتەوە و ھەڵوێستی خۆی لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی نوێدا رابگەیەنێت هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان”بڕیارە بەرھەم ساڵح، ھەڵوێستی سیاسیی خۆی یەکلا بکاتەوە و ئەگەری ئەوەش زۆرە وازھێنانی خۆی لە یەکێتی رابگەیەنێت. ھەندێ سەرچاوەی زانیارییش ئاماژە بەوە دەدەن کە بەرھەم ساڵح لەپشتەوەی ئەو جووڵانەی سلێمانی بێت، کە دژی ریفراندۆمە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرا ده‌كات”بەرھەم ساڵح بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پاڵپشتیی لە ھەندێ جووڵەی ناو سلێمانی دەکات، بەتایبەتی ئەو ھەوڵانەی دژی ریفراندۆمن بۆ سەربەخۆیی کوردستان، هه‌ر بەپێی زانیارییەکان، ئەگەری زۆر ھەیە کە بەرھەم ساڵح، لەگەڵ راگەیاندنی ئەو پڕۆژەیەی وازھێنانی خۆیشی لە یەکێتی رابگەیەنێت و ئەوەش ئاشکرا بکات کە بۆ پڕۆژە نوێکەی لە رێگەی یەکێتییەوە پێشکەش نەکردووە.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌لێت ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌یكات تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی له‌كاتی كاندید بوونی بۆ سه‌رۆكی كۆمار كه‌ باڵی هێرۆ به‌رامبه‌ر به‌ به‌رهه‌م ساڵحی كرد و فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ده‌نگیان به‌ فواد مه‌عسووم دا، به‌رهه‌م ساڵحیش ده‌یه‌وێت له‌رێگای چه‌ند كه‌سێك به‌ناراسته‌وخۆ دژی ریفراندۆم بوه‌ستێته‌وه‌، بۆ دژایه‌تی و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵكی كوردستان و حزبه‌كانی كوردستان له‌وه‌ی دژایه‌تی ریفراندۆم به‌هێز بكات”.

Back to top button