بزانه فه‌رهاد سه‌نگاوی بۆچی به‌شداری كه‌مپینی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم كردووه
ئه‌ندامێكی گروپی( من مرۆڤ نیم چونكه كوردم) كه رایانگه‌یاند له‌ئێستادا نه‌خێر بۆریفراندۆمه، ده‌لێت بۆیه چوومه ناو ئه‌و گروپه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید بم بینێت 🙂
فه‌رهاد سه‌نگاوی ئه‌ندام په‌له‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی، له‌باره‌ی به‌شداری كردن له گروپی (من مرۆڤ نیم چۆنكه كوردم) كه له‌ئێستادا كه‌مپینی نه‌خێریان راگه‌یاندووه، ده‌لێـ”وەک کەسێکی بێلایەن بەشداریم لە کەمپینەکە کردووە و ده‌لێـ”بۆیە بەشداریم لە کەمپینەکەی شاسوار عەبدولواحید کردووە، چونکە ئەو تەلەڤزیۆنی ھەیە و خەڵکی دەمان بینێت“. باسیشی لەوە کرد کە ئەگەر لەو ڕێگەیەوە کەمپین ڕانەگەیەنن، ”ھچ کەس ئێمە نابینێت”.
هه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌باره‌ی به‌شداری كردنی له كه‌مپینی (من مرۆڤ نیم چونكه كوردم) پرسیار له فه‌رهاد سه‌نگاوی كراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سەنگاوی لە سەردەمی خەباتی شاخدا ڕۆڵی هەبووە و هەست بەوە ناکات بە دژایەتیکردنی سەربەخۆیی کوردستان، زوڵم لە مێژووی خۆی دەکات، فەرهاد سەنگاوی ده‌شلێـ”ھەست ناکەم زوڵمم لەمێژوی خۆم کردبێت، بەڵکوو ھەمیشە پشتگیرم لە میلەتەکەی خۆم کردووە”.
کەمپینەکەی شاسوار عەبدولواحید، ئەمڕۆ شەممە 8/8/2017، بە شێوەیەکی فەرمی لە شاری سلێمانی ڕاگەیاندرا و دواتریش ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەی ڕاگەیاند کە بەشداریکردنی فەرهاد سەنگاوی لەسەر ئاستی کەسی بووە و خۆی لێی بەرپرسیارە”.