گوته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی: كورد ریفراندۆم نه‌كان له‌ناو ده‌چێت
هادی عه‌لی گوته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایدهگهێنێت، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نین له‌كاتی خۆیدا، پێیان وایه ده‌بێت دوابخرێت، ده‌لێت، له‌دواخستنی ریفراندۆم، خه‌ڵكی كوردستان زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌من و ده‌شلێـ” چاوه‌روان ده‌كرێت گۆڕان هاوشێوه‌ی پارتی نه‌رمی بنوێنێت، بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی تری كوردستان، ده‌شلێـ” ئێمە کە بەشداربووین لە دەرکردنی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25-9-2017 دا، تاوەکو ئەم چرکەساتەش لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەکەداین، بەڵام بەپێویستی دەزانین پەرلەمان کارابکرێتەوە و پێکەوە بۆ ریفراندۆم هەنگاوبنێین”.
هادی عەلی، گوتەبێژ و سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسی و جەماوەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان،له‌دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو رایگه‌یاند” یەکێتی و پارتی هاتن و پێیانگوتین بەنیازین ریفراندۆم ئەنجام بدەین و دەمانەوێت پشتگیریمان بکەن، ئێمەش پێمانگوتن لە کۆنگرەش جەختمان لە سەربەخۆیی کردووەتەوە، بەڵام بەلامانەوە گرنگە بژێوی هاونیشتمانیان باشبکرێت و پەرلەمانیش کارابکرێتەوە، ئەمە بە گرنگ و هۆکاری سەرخستنی پرۆسەکە دەزانین هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كه‌ناڵه‌كه گوتی: “ئەگەر ریفراندۆم لەکاتی خۆیدا نەکرێت یان دوابخرێت، ئەوا هەموو خەڵکی کوردستان زەرەر دەکات. ئەوانەشی کە دەڵێن نەخێر بۆ ریفراندۆم رەنگە زیاتر نەفسی بێت یان بەهۆی خیلافات یان بۆچوونێکی جیاوازی سیاسییەوە بێت، ئەگینا رەنگە خۆشیان بزان ئەنجامنەدان یان هەر جۆرە دواخستنێک زەرەرە.”
لەبارەی مەترسی داخستنی سنوور بەهۆی ریفراندۆمه‌وه لەلایەن تورکیا و ئێران و بەغداوە، هادی عەلی گوتی: “خۆ باسی ریفراندۆم و سەربەخۆیش لەئارادا نەبوو، بەڵام ئەو مەترسییانە هەر هەبوون. کاتێک داعش هات باسی سەربەخۆیی و ریفراندۆم هەر لەئارادا نەبوو! کاتێک بودجە و مووچە لە بەغداوە بڕا خۆ ئەوکاتیش ئەم باسە نەبوو، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ””کاتێک کورد ئەنفال و کیمیاباران کرا، خۆ ئەوکات باسی مافی ئۆتۆنۆمی دەکرا! ئێستاش ئەگەر باسی ریفراندۆم نەکرێت، ئەو مەترسییانەی کە باسدەکرێن وەک حەشدی شەعبی و ئەمانە هەر لەئارادان.”
هه‌ر له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هادی عەلی گوتی: “ئێستا تاڕادەیەک هەوڵە سیاسییەکان گەیشتوونەتە خاڵێك ئومێدی ئەوە هەیە لەماوەی یەک دوو هەفتەی داهاتوودا ئەم قەیرانەش چارەسەر بکرێت و پەرلەمان کۆببێتەوە، تاوەکو ئێستا لەگەڵ ئەوەین بە تەوافقی هەموو لایەنەکان پەرلەمان کارابکرێتەوە”. دەشڵێت: “دەبێت هەموو لایەنەکان تەقدیری ئەوە بکەن کە رێكخەرە گشتییەکەیان کاک نەوشیروان کۆچی دوایی کردووە، بۆئەوەی ئەوانیش بتوانن بڕیارێکی تازە وەربگرن و بەلایەنی کەمەوە هەرێمی کوردستان لەم قەیرانە سیاسییە دەربازبێت، بتوانین پێکەوە بۆ ریفراندۆم بڕۆین یان تەنانەت ئەگەر بڕیارێکی دیکەش لەوبارەوە بدرێت، هه‌روها ده‌شلێـ”ئێمە هەر لەسەر پڕۆژەکەی خۆمان سوورین کە سیستەمی حوکم لە کوردستاندا پەرلەمانی بێت و پرۆژەکەشمان پێشکەشی پەرلەمان کردووە، هیچ پاشگەزبوونەوەیەک و پاشەکشەیەکمان لەو بابەتە نییە.” گوتەبێژ و سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسی و جەماوەری یەکگرتوو لەسەر ئەو بابەتە زیاتر قسەی کرد و گوتی: “قەیرانە سیاسییەکە لەوەوە دروست بوو کە لایەنە سیاسییەکان نەیانتوانی لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بگەنە رێککەوتنێک و بەم رۆژە گەیشت.”