لەبارەی سەردانی بارزانی بۆ ئێران بزانە سەرۆكایەتی هەرێم چی دەلێت

خواكوڕك

لە روونكردنەوەیەكدا گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەلێت ماوەیەكە لە میدیاكاندا لێدوان و لێكدانەوەی جۆراوجۆر لەبارەی سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دەخرێتەڕوو.

د.ئومێد سەباح گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەكەدا دەلێت، بۆ بەرچاوڕوونیی زیاتری ڕای گشتیی ڕای دەگەیێنین كە جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بانگهێشتنامەی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەدەست گەییشتووە و بەڕێزیشیان بانگهێشتەكەی قبووڵ كردووە. تەنیا ئەوە ماوە كاتی گونجاو بۆ هەردوولا دیاری بكرێت.

 

Back to top button