دواین زانیاری له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌بێت
پاش پێكهێنانی شاندی دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، ئه‌مڕۆ شانده‌كه له‌باره‌ی ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی كۆبووه له‌ماڵی رۆژ نووری شاوێس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كه، له‌باره‌ی ئاماده‌كاریه‌كان بووه بۆ سه‌ردانی به‌غدا، كه پێكهاته‌ی شانده‌كه له‌نوێنه‌ری لایانه سیاسیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم پێكهاتوون”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، شانده‌كه پێكهاتوون له هه‌ریه‌كه له( د.فواد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژنوری شاوێس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، ماجید عوسمان و رۆمیۆ هه‌كاری و ڤیان ده‌خیل)”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، بەغدای ئاگادارکردووەتەوە کە شاندێکی باشووری کوردستان سەردانیان دەکات و باسی جیابوونەوە دەکات، هه‌روه‌ها بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندەکەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم سەردانی بەغدا بکات.
شایانی باسه رۆژی 7ی 8ی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا كه شاندێك بنێردرێت بۆ به‌غدا، پێكهێنانی شانده‌كه‌ش هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بریاری لێدرا په‌سه‌ند كردا”.