په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان توندوتۆڵه و پێویست به‌م گۆڕانكاریه ناكات
خواكوڕك
ئارێز عه‌بدوڵا له نوسینێكیدا كه‌له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردۆته‌وه ده‌ڵێت: “دوو ساڵ لەمەوبەر مشتومڕێکی گەرم لەسەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی ھەبوو، دیارە ئەو کات و ئێستا جیاوازن. ئەوکات یەکێتی و گۆڕان لە ململانێکی توونددا بوون، بەڵام ئێستا ھاوپەیمانیەتیەکی تووندیان ھەیە و ھەر دوولاش پابەندن بە ئاڵوگۆڕکردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا”.
ناوبراو كه‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ئه‌ندامی په‌له‌مانی عێراقه، له‌باره‌ی چۆنیه‌تی رێكه‌وتنی ئه‌و دوولایه‌نه له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ده‌پرسێ: “بەڵام رێگریەکی یاسایی و سیاسی ھەیە کە ناکرێ فەرامۆش بکرێن، کەواتە چی دەبێ ئەگەر ھەردوو لایان بەم شێوەیەی ئێستا گەشە بەپەیوەندەیەکانیان بدەن و بەیەکەوە کاروبارەکانی پارێزگای سلێمانی بەرێوەببەن ؟”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێیوایه هێشتنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی ئێستای پارێزگای سلێمانی وه‌كو خۆی، له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دایه، و ده‌ڵێ: “ئایا رێککەوتنی نێوان یەکێتی گۆڕان ئەوەناھێنی کە بەرژەوەندی حزبی ھەردوولا بکرێنە قوربانی بەرژەوەندی گشتی خەڵک و ھەردوو لایان؟”.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه هاتووه: “ھەردوو لایەن دەزانن کە ئاڵوگۆڕەکە ئاسایی و ئاسان نیە، بەو پێیەی کە رێکاری یاسایی ناگیرێتەبەر و بەبێ ئەو رێکارەش نە کاک ھەڤاڵ دەبێتە پارێزگار و نە ھەڤاڵێکی تر دەتوانێ پۆستەکە وەربگرێ؟”.
له كۆتاییدا به‌شێوه‌ی پرسیار داوا له د. هه‌ڤاڵ ده‌كات گۆڕانكاریه‌كان دوابخات بۆ كاتێكی‌تر و ده‌ڵێت: “ئایا باشتر نیە کاک ھەڤاڵ ھەر سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و کاک ئاسۆش ھەر پارێزگار بێ، تا ئەوکاتەی خوا دەرگایەک دەکاتەوە؟”.
بڕیاربوو رۆژی یەکشەممە 21-8-2016 ئاڵوگۆری پۆستی پارێزگاری سلێمانی بکرێت، ھەڤاڵ ئەبوبەکر سەرۆکی ئێستای ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە نێو ئەنجوومەن دەنگی وەکو پارێزگار پێبدرێت بەڵام بە ھۆی نەگەیشتنە ئەنجامی لایەنەکان کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی پێنجشەممە 25-8-2016 دواخرا.