خواكوڕك:ته‌واوی زانیاریه‌كان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ئاشكرا ده‌كات

پاش كۆبوونوه‌ی پارتی و یه‌كێتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی له‌مه‌و به‌دوا به‌رێگای سیسته‌مێكی كوردستان كۆتایی پێدێت، رایگه‌یاند” حکومەت لیژنەی بۆ پێداچوونەوە بە سیستەمی مووچە پێکهێناوە و سیستەمێکی مووچەی جیاواز لە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

..

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی”هه‌وڵەکانیان بۆ ئەوەیە پێداچوونەوە بە سیستەمی مووچەدا بکەن و ئێستا ئەو لیژنانە کار لەسەر ئەوە دەکەن، خه‌ريكى پێداچوونه‌وه‌ين و ئێمه‌ پێويستمان به‌ سيستمێكى خۆمان هه‌يه‌ بۆ پێدانى مووچه‌ و هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌ يه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌ و مووچه‌ به‌ سيستمى به‌غدا بووه‌ و هى خۆمان نه‌بووه‌، بۆيه‌ ده‌بێت ئێمه‌ سيستمێكى خۆمان هه‌بێت”.

هه‌ر له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا مه‌لا به‌خیتار گوتی” ئێمه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆيى و ريفراندۆمداين و پشتيوانى لێده‌كه‌ين، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كۆمه‌ڵ و گۆڕانیش به‌رپرسی كارێگری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شلێـ”زووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى بڕياريانداوه‌ و له‌گه‌ڵ ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆييدان و هه‌ندێك ورده‌كارى ماوه‌ له‌گه‌ڵيان تاوتوێ ده‌كرێت و له‌م چه‌ند رۆژه‌ كۆده‌بينه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌”.

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌روه‌ها گوتیشی” له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌ باره‌ى رووداوه‌كان و نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ى يه‌كێتى و حكومه‌ت چۆن بێت و چۆن هاوسه‌نگ بێت قسه‌مان كرد و بۆچوونمان له‌يه‌ك نزيك بوو،گوتيشى: بڕياردراوه‌ ليژنه‌يه‌ك درووست بێت كه‌ كار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانى حكومه‌ت و پرسى هاوسه‌نگى له‌ حكومه‌تدا بكات.

هه‌روه‌ها گوتى: پشتيوانى چوونى شانده‌كه‌مان بۆ به‌غدا ده‌كه‌ين و هيوادارين ئه‌و وڵاتانه‌ى قسه‌ له‌ كێشه‌كه‌ ده‌كه‌ن، گوێ له‌ كورديش بگرن و بزانن ئێمه‌ چه‌ند نيگه‌رانين له‌ چاره‌نووسمان و چۆن ده‌سته‌به‌رى به‌ديهێنانى مافه‌كانمان ده‌كه‌ن و به‌ هيواى ئه‌وه‌ى چوونى شانده‌كه‌مان ببێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه‌ ميله‌ته‌كه‌مان نه‌كه‌وێته‌ دڵه‌ڕاوكێوه‌، سه‌باره‌ت به‌ په‌يوه‌ندى يه‌كێتى و پارتى گوتى: ئه‌و ئامانجانه‌ى له‌ رێككه‌وتنى ستراتيژى هاتوونه‌ته‌ دى، كۆتاييان هاتووه‌ و ئه‌وانه‌شى نه‌هاتوونه‌ته‌ دى ده‌بێت كار بكه‌ين بۆ به‌ديهێنانيان و چۆنێتى چاره‌سه‌ر و ره‌وشى نوێ و كێشه‌كانى خه‌ڵك پێويستى به‌ رێككه‌وتنى نوێ هه‌يه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ جۆرێك ده‌بێت كه‌ له‌سه‌ر حسابى هيچ لايه‌ك نابێت و خاڵه‌ هاوبه‌ش و ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كانى پارتى و يه‌كێتى كۆده‌كرێنه‌وه‌ و كار بۆ به‌ديهێنانيان ده‌كه‌ين،هه‌روه‌ها گوتى: هه‌وڵده‌ده‌ين له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ وتوێژى زياتر بكه‌ين و برايانى پارتى به‌ نه‌رمييه‌كى زۆرتره‌وه‌ ده‌چنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وين و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين ئه‌وا موژده‌يه‌كى گه‌وره‌يه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و ئه‌گه‌ريش رێكنه‌كه‌وين، ئه‌وا هه‌موو لايه‌نه‌كان به‌رچاويان روونه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا، نێچيرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگ بوو، ئێمه‌ ئه‌مڕۆ به‌ عه‌مه‌لى كۆبوونه‌وه‌مان كرد و رێككه‌وتين بۆ ئه‌وه‌ى ليژنه‌ دابمه‌زرێت و به‌ جدى ده‌ست بكه‌ين به‌ جێبه‌جێكردن و نووسينه‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌.هه‌روه‌ها گوتى: هيچ واده‌يه‌ك بۆ دواخستنى ريفراندۆم باسنه‌كراوه‌ و ئه‌وه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كان باسكراوه‌ ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت، گوتيشى: ئه‌و لايه‌نانه‌ى داواى دواخستنيان كردووه‌، ئێمه‌ پێمانووتوون به‌ديلى ئێوه‌ چييه‌ و ئه‌وان به‌ديليان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

سه‌باره‌ت به‌ په‌رله‌مانيش، گوتى: بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌ و بڕيارمان داوه‌ و ئێمه‌ ئاماده‌ين و هيچ مه‌رجێكمان نييه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هيوادارم لايه‌نه‌كانيش بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌ر كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ گرنگه‌ و هيچ پێشمه‌رجێكمان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان نييه‌.

Back to top button