ئەندامێكی سەركردایەتی بزووتنەوە: نەخێرەكان كەسانێكی دۆڕاون

دوای ئەوەی ئەمڕۆجولانەوەیەك لە سلێمانی بە ناوی جولانەوەی نەخێر لە ئێستادا كە بە جولانەوەی( من مرۆڤ نیم, چونكە كوردم) ناودەبرێن راگەیێندرا,  كاردانەوەیەی گەروەی بەدوای خۆیدا هێنا, ئەندامێكی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامیش دەلێت:” ئەوبەرەی كە دروست بوون به ‌ناوی گرووپی نەخێر بۆ ڕێفراندۆم، گرووپه ‌كەسانێكن كە دۆڕاون”
عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی سەركردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان، بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: ”گەلی كوردستان حەقی شەرعی و نەتەوەییی خۆیەتی ببێتە خاوەنی دەوڵەتی كوردستان، بۆیە پشتگیریی ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستان دەكەین.”
حاجی زەڵمی گوتی: ”ئەوبەرەی كە دروست بوون به ‌ناوی گرووپی نەخێر بۆ ڕێفراندۆم، گرووپه ‌كەسانێكن كە دۆڕاون، هەر ئەوانیش بوون ڕووداوەكانی 17ی شوباتیان دروست كرد بۆ خۆگەورەكردنەوە و وەرگرتنی پۆست و پلە. ئێستاش بە دەستی دەرەكی هاتوون گرووپێكیان دروست كردوە به ‌ناوی گرووپی نەخێر، كە تەكمیلەیان لە دەرەوەی وڵاتەوە دەكرێت.”
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی گوتی: ”گوناحم لێ دێت ئەندام پەرلەمان لە ناو گرووپی نەخێردا دەبینم، كە حیساب نە بۆ هاووڵاتییان، نه ‌بۆ خۆی و نە بۆ حزبەكەی دەكات، كە بەداخەوە ئەو كەسە هۆشیارییەكەی نەگەییشتووەتە ئەوەی وڵات و حكوومەت لە یەك جیا بكاتەوە، بووەتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لەم لایشەوە، دێت و دژایەتیی پڕۆسەی ڕیفراندۆمی گەلی كوردستان دەكات.”
ئەوبەرپرسەی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت: “ئەو گرووپە چۆن توانییان لە شەوڕۆژێكدا كەناڵێكی ئاسمانی ئێچ دی بكەنەوە، ئەگەر دەستی دەرەكییان لەپشت نییە، بەڵام بزووتنەوەی ئیسلامی، 38 ساڵە دامەزراوه،‌ ناتوانێت كەناڵێك بكاتەوە، بۆیە داواكارین وەزارەتی ڕۆشنبیری، ئەو كەناڵە دابخات و مۆڵەتی كاركردنی نەداتێ، چونكە ئاسایشی نەتەوەیی وڵات دەخاتە مەترسییەوە‌.”
حاجی زەڵمی گوتیشی: “ئەو كەسانەی ڕێبەرایەتیی نەخێر دەكەن، بە كارەكانی پێشووشیاندا دیارە چ كەسایەتییەكیان هەیە، بۆیە دڵنیام هاووڵاتییان بەگوێیان ناكەن و بگرە دژی ئەوان، زیاتر بەرەوپیری ڕێفراندۆم دەچن و بە (بەڵێ) دەنگ بە ڕێفراندۆم دەدەن.”
ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی چەند كەسێك لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا، بەرەی نەخێریان ڕاگەیاند بۆ ڕێفراندۆم و چاودێرانی سیاسی بە دەستی (مالیكی) و ئێرانیان لەقەڵەم دەدەن.

Back to top button