سعودیە:ئامادەین ڕوبەڕوی ئێران بینەوە

 
باڵیۆزی سعودیە لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە ڕێگری بکات لە فراوانخوازی ئێران لە ناوچەکە.
 
خالید بن سەلمان لە دیدارێک لە گەڵ ڕۆژنامەی واشنتۆن تایمز ڕایگەیاند پەیوەنیەکانی سعودیەو ئەمریکا لەوپەڕی باشیدان و هەردولاش هاوکارو ئامادەن بۆ ڕێگری کردن لە سیاسەتی فراوان خوازی ئێران.
 
هاوکات باسی لە بەشێکی تری دیمانەکەدا باس لە کارنامەی ترەمپ دەکات لە ناوچەکەو دەڵێێت سەرۆک ترەمپ پێداگرە لەسەر دژایەتی کردنی ئێران و سیاسەتە فراوانخوازیەکەی لە ناوچەکەو لەو ڕوەشەوە وەک سعودیە ئامادەین ڕووبەڕوی ئێران ببینەوەو پشتیوانیش لەو کارنامەی سەرۆک ترەمپ دەکەین جونکە ئێران دەستی خستۆتە ناو کاروباری وڵاتانی ناوچەکەو یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێل کردووە.
س:عربى 21
Back to top button