چاودێرێك: كەی فەرهاد سەنگاوی ریزە دووكانەكەی لە سلێمانی كە لەسەر مولكی گشتی دروستكردووە تێكدا دەتوانێ باسی یاسا بكات
دوای ئەوەی كە بڕیاری ساودانی ریفراندۆم درا چەند كەسایەتیەكی سیاسی و رۆژنامەنوس و ئەندامانی پەرلەمان بە شێوەی نا راستەوخۆ دژایەتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیان كرد, ئەمڕۆش لە چوار چێوەی جولانەوەی نەخێر لە ئێستادا كە بە جولانەوەی (من مرۆڤ نیم, چونكە كوردم) لە لایەن هاوڵاتیان ناودەبرێت, راگەیاند, كە لە نێویاندا فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری یەكێتی هەیە كە تۆەتبارە بە دەست درێژی كردنە سەر مولكی گشتی.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەك دەستی كەوتووە كە فەرهاد سەنگاوی ئەو پیاوەی كە بۆچوونە سیاسیەكانی جێگیر نین لە سەرەتای دروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان وەك هەڵسوراوێكی ئەو بزووتنەوەیە دەركەوت, كە دوای ئەوەی ئاشكرا بوو بە شێوەیەكی نایاسایی چەند ریزە دوكانێكی لە بازاری سلێمانی درووستكردووە بۆیە وازی لە یەكێتی هێنا و پەیوەندی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە كرد و هێرشی كردە سەر یەكێتی و دواتریش وازی لە گۆڕان هێنا و چووەوە ناو یەكێتی و تا بوو بە ئەندام پەرلەمان هێرشیكردە سەر گۆڕان.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:” نازانم فەرهاد سنگاوی بە چ روویەكەوە باسی سەروەری یاساو باسی خراپی دەسەڵاتی حوكمڕانی دەكات, ئاخر ئەو ریزێك دوكانی بە نایاسایی لەسەر مولكی گشتی دروست كردووە, تا ئێستاش كێ دینارێكی زیاتر پێدابێت چووەتە بەرەی ئەو, تێناگەین لافی نەتەوەیمان بۆ لەسەر لێدەدات”.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:” هەركامێك لەوانەی كە لەنێو جولانەوەی نەخێر لە ئێستادا كە بەجولانەوەی(من مرۆڤ نیم, چونكە كوردم ) ناسراون, رۆژێك چووبنە بەرەكانی جەنگ بۆیان هەیە بڕیار لە داهاتووی وڵات بدەن.