چه‌ندین زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له‌كه‌مپینی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم ئاشكرا ده‌بێت
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ واتا له 8ی 8ی 1988 شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران وه‌ستێنرا، هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا عێراق به‌هه‌شت قۆناغ له‌گه‌رمیانه‌وه تا ئه‌و به‌ری كوردستان، كوردی له‌ژێر ناوی ئه‌نفال زینده‌به‌چاڵكرد، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا حكومه‌تی عێراق هێرشی كرده سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و پێنج هه‌زار كه‌سی به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كرا، كیمیاباران كرد، به‌ڵام رێك له 8ی 8ی 2017 كه‌مپینێك له‌ژێر ناوی( من مرۆڤ نیم چونكه كوردم) بۆ نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌لایان چه‌ند كه‌سێك راگه‌یاندرا،
ئه‌و كه‌سه سه‌ره‌كیانه‌ی كه له‌ناو كه‌مپینه‌كه‌دان خواكوڕك له راستی ژیان و كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌خاته روو، كه خاوه‌نى كه‌مپينه‌كه خاوه‌نى كۆمپانياى ناليا شاسوار عه‌بدولواحيده و چه‌ند كه‌سێكيش تێيدا ئه‌ندامن كه ديارترينيان په‌رله‌مانتارى يه‌كێتى فه‌رهاد سه‌نگاوى و په‌رله‌مانتارى گۆڕان رابوون مه‌عرووف و فاروق ره‌فيق و ئيبراهيم عه‌باس كاديرى پێشووى رێكخستنى پارتى و چه‌ند كه‌سێكى ديكه. لێره‌دا كورته‌يه‌ك له رابردووى ئه‌و كه‌سانه ده‌خرێته روو”.
شاسوار عه‌بدولواحيد
خاوه‌نى كۆمپانياى ناليا و ته‌له‌ڤزيۆنى ئێن ئاڕتييه و له‌م دواييه‌دا به ئاشكرا دژايه‌تى خۆى بۆ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى ده‌ربڕيوه. له كاتێكدا شاسوار له رێى ميدياكه‌يه‌وه به‌رده‌وام ره‌خنه له گه‌نده‌ڵيى له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت، به‌ڵام خۆى نزيكه‌ى 43 مليار دينارى له حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه و تا ئێستا نه‌يداوه‌ته‌وه و به هۆى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ساڵى رابردوودا سوودى هاتووه‌ته سه‌ر پاره‌كه زۆر له‌وه زياتر بووه.
هه‌روه‌ها رووبه‌رێكى فراوانى له زه‌وى و زارى له گرنگترين شوێنى سلێمانى وه‌رگرتووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كارى هێناوه.
له ماوه‌ى رابردووش‌دا خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند داواى پشكه‌كانيان له شاسوار كردووه و تا ئێستا نه‌يداونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها جووت سايدى به‌رده‌م چاڤى لاند كه شه‌قامێكى سه‌ره‌كييه به ناوى چاڤى لاند كراوه و بووه‌ته موڵكى شاسوار و ئه‌مه‌ش هيچ بنه‌مايه‌كى ياسايى نييه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موڵكى گشتييه. هه‌روه‌ها ئه‌كوا پارك و ته‌له‌فريكى چاڤى لانديش به شێوه‌يه‌كى ناياسايى و دوور له رێنماييه‌كان درووست كراوون و بوونه‌ته هۆى درووستكردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانى هاووڵاتيان و تا ئێستا چه‌ند قوربانييه‌كيان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
پێشتر له ميدياكاندا بڵاوكرايه‌وه كه نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق پشتيوانييه‌كى زۆر له شاسوار ده‌كات و دۆكيۆمێنتێكيش بڵاوكرايه‌وه، كه بڕى 87 مليۆن دۆلارى داوه‌ته شاسوار. له‌م دواييانه سايتى ئيراك بزنس راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه و ئاشكرايكرد، كه شاسوار كۆمپانياى مێركۆرى ئه‌مريكى به‌كرێ گرتووه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ديدارێكى له ئه‌مريكا بۆ رێكبخات و رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستيش چه‌ند لێدوانێكى لێ وه‌ربگرێت. له‌وێدا به ئاشكرا نيازى خۆى ده‌ربڕى بۆ خۆپاڵاوتن و درووستكردنى ليستێك بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو.
فاروق ره‌فيق
ئه‌ندامێكى ديكه‌ى كه‌مپينى دژى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى فاروق ره‌فيقه كه نووسه‌ر و توێژه‌رێكى خه‌ڵكى سلێمانييه و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له كه‌نه‌دا ژياوه و پێشتر ده‌زگاى حيكه‌مه‌ى له هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه و ماوه‌يه‌كيش له راگه‌ياندنى پارتى به‌رنامه‌ى هه‌بووه و له رۆژنامه‌كانيش بابه‌تى بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه بودجه‌ى بۆ ته‌رخانكرابوو دواى بڕينى بودجه‌ى رێكخراوه‌كان بودجه‌ى ئه‌ويش بڕا و له كاردانه‌وه‌يدا ده‌ستيكرد به ره‌خنه گرتن له حكومه‌ت، ئه‌مه له كاتێكدايه هه‌تا ئه‌و كاته‌ى بودجه‌ى هه‌بوو به‌رگرى له سياسه‌ته‌كانى حكومه‌ت ده‌كرد. دواتر چووه‌ته راگه‌ياندنى يه‌كێتى و له‌وێش به‌رنامه‌ى هه‌بووه و دواتر چووه‌ته ناو گۆڕان.
فاروق ره‌فيق يه‌كێك بووه له به‌رپرسانى خۆپيشاندانى حه‌ڤده‌ى شوباتى سلێمانى كه ژماره‌يه‌ك قوربانى لێكه‌وته‌وه و هه‌ر خۆيشى دواتر ره‌خنه‌ى زۆرى له خۆپيشاندانه‌كه گرتووه.
فاروق كه‌سێكه ناسراوه به‌وه‌ى زوو زوو بۆچوونه سياسييه‌كانى ده‌گۆڕێت.
فه‌رهاد سه‌نگاوى
ئه‌ندامى فراكسيۆنى يه‌كێتييه له په‌رله‌مانى كوردستان و بێژه‌رێكى ناسراوى ئێزگه‌ى ده‌نگى گه‌لى كوردستان بووه له رابردوودا. له چه‌ند ساڵى رابردوودا به هۆى ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى ناياسايى چه‌ند ريزه دوكانێكى له بازارى سلێمانى درووستكردووه وازى له يه‌كێتى هێنا و په‌يوه‌ندى به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه كرد و هێرشى كرده سه‌ر يه‌كێتى و دواتريش وازى له گۆڕان هێنا و چووه‌وه ناو يه‌كێتى و هێرشيكرده سه‌ر گۆڕان و به‌وه ناسراوه كه به‌رده‌وام بۆچوونه سياسييه‌كانى خۆى ده‌گۆڕێت.
رابوون مه‌عرووف
په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه. ناوى ته‌واوى خۆى ساڵح مه‌عروفه كه پێشتر ناسراو بووه به ساڵح گلێنه و ده‌رچووى كۆليجى به‌ڕێوبردن و ئابوورييه. كاتى خۆى ئه‌ندامى حزبى كۆمه‌نيستى كرێكارى و ره‌وتى كۆمه‌نيست بووه و بڵاوكراوه‌يه‌كى به ناوى بڵێسه بۆ پڕوپاگه‌نده كردن بۆ بير‌ى كۆمه‌نيستى ده‌ركردووه.
له ساڵى 1998 رووى له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان كردووه و دواتر وازى له حزبى كۆمه‌نيست هێنا و بووه كه‌سێكى باوه‌ڕدارى ئيسلامى.
يه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى گۆڕان كه به‌رده‌وام به زمانێكى زبر له راگه‌ياندنه‌كان قسه ده‌كات.
به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى كۆيه‌يه به‌ڵام له كه‌ركووك له‌دايكبووه و بڕوانامه‌ى له فه‌لسه‌فه و ئاين هه‌يه.
ئيبراهيم عه‌باس
خه‌ڵكى ناوچه‌ى قه‌ڵادزێيه و ماوه‌يه‌كى زۆر كاديرى رێكخستنى پارتى ديموكراتى كوردستان بووه و دواتر به هۆى كێشه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه كه له رێى مۆبايله‌وه مه‌سجى نه‌شياوى بۆ هاوسه‌رى دراوسێيه‌كيان ناردبوو، به هۆى ئاشكرابوونى مه‌سجه‌كانى، كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى لێكه‌وته‌وه و دواتر به پێى رێككه‌وتنێك بڕيار درا ماڵه‌كه‌ى له پيرمامه‌وه بگوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام دواتر ناوبراو ده‌ستيكرده هێرشكردن و جنێودان به پارتى ديموكراتى كوردستان و سه‌ركرده‌كانى و له ئێستاشدا چووه‌ته ريزى كه‌مپينى دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.