ئه‌ڵمانیا ستراتیژی (به‌رگری مه‌ده‌نی) له‌ووڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/08/alman-1.jpg)
خواكوڕك
دوای ئه‌و زنجیره هێرشه خوێناویه‌ی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپای گرته‌وه، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی پلانێكی ستراتیجیه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
رۆژنامەی “فرانکفۆرتەر ئەلگماینە” لە ژمارەی رۆژی یەکشەممەی ٢١ی ئابدا رایگەیاند: بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو “پڕۆژەی بەرگریی مەدەنی” له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته په‌سه‌ند بكرێت.
به‌هۆی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م ستراتیژیه، كه‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده بازرگانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه، داوا لە خەڵک دەکرێت پێداویستییەکانی خواردەمەنی و تەندروستی بۆماوەی دە رۆژ لەماڵەکانیاندا پاشکەوت بکەن.
پێشتر و له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگی سارد، ئه‌م ستراتیژیه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی جه‌نگه‌كه له‌ناوخۆی ئه‌ڵمانیا جێبه‌جێ كراوه.