وه‌زاره‌تی به‌رگری ئەمەریکا :هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هێرشه بۆ سه‌ر ویلایه‌تێكی ئه‌مریکایه
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا، له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری “جۆن کێربی” ڕایگه‌یاند هه‌ر هێرشێک بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان هێرشه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریکا و ڕێگه‌ی پێناده‌ین.
گوتیشی، هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئێران ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه و ڕێگه ناده‌ین ئێران له ڕووی سه‌ربازی و موشه‌کییه‌وه هه‌رێمی کوردستان بکاته ئامانج، چونکه ئه‌مریکا ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌پارێزێت.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی” ھەر ھەرەشەیەک لەسەر ھەرێمی کوردستان بێت، وەک ئەوەیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھەڕەشەی لەسەربێت.