دژه‌تیرۆری كوردستان:به هه‌موو شێوه‌يه‌ك دژى “كه‌مپينى نه‌خێر”ين كه شاسوار عه‌بدولواحيد و تاقمه‌كه‌ى، دژ به ريفراندۆم رايانگه‌ياندووه
دژه‌تیرۆری كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا دژایه‌تی خۆی بۆ كه‌مپینی نه‌خێر له ئێستا بۆ ریفراندۆم راگه‌یاند و رایدهگهێنێت”له هه‌موو وڵاتانى ديموكراتدا، كاتێك ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى له‌سه‌ر ده‌ستى تاقمێكى خۆفرۆش و خيانه‌تكار ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، ئه‌ركى ده‌زگا پهيوهندارهكانه به‌پێى ياسا لێپێچينهويان له‌گه‌ڵدا بكات و رووبه‌ڕووى دادگايان بكاته‌وه.
ئێمه وه‌ك دژه تيرۆرى كوردستان، به هه‌موو شێوه‌يه‌ك دژى “كه‌مپينى نه‌خێر”ين كه شاسوار عه‌بدولواحيد و تاقمه‌كه‌ى، دژ به ريفراندۆم رايانگه‌ياندووه و، نه‌ياران و دوژمنانى كوردستان پاڵپشتى و دارايى ده‌كه‌ن.
ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو بيروبۆچوونه جياوازهكانين، له‌م وڵاته‌دا هه‌موو كهسيێك مافى هه‌يه بيروبۆچوونى خۆى به‌شێوه‌يه‌كى ئازاد و ديموكراتييانه ده‌رببڕێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌ره‌ى دژ به ريفراندۆم ده‌يكات بهرهڵايى و خيانهتكردنه له خه‌ڵك و خاكى كوردستان و خوێنى شه‌هيدان و، جگه له جاشايه‌تى هيچ مانايهكى تر‌ى نييه.
راى جياواز له هه‌موو كه‌سێك قبووڵه، به‌ڵام نابێ راى خيانهتكارى به‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستاندا بسه‌پێندرێ، ئه‌وه لاى ئێمه و خه‌ڵكى به‌شه‌ڕه‌فى كوردستان قابيلى قبووڵ نييه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك دژى ده‌وه‌ستينه‌وه.
به‌ره‌ى دژ به ريفراندۆم ئه‌گه‌ر جاشايه‌تى و ژێردهستهييان پێ باشتره و قبووڵه، ئه‌وه كێشه‌ى ده‌روونى نه‌خۆشى خۆيانه و ده‌توانن جاش و ژيردهست بن و بچنه لاى ئاغاكانيان.
له هه‌موو وڵاتانى ديموكراتدا، كاتێك ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى له‌سه‌ر ده‌ستى تاقمێكى خۆفرۆش و خيانه‌تكار ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، ئه‌ركى ده‌زگا پهيوهندارهكانه به‌پێى ياسا لێپێچينهويان له‌گه‌ڵدا بكات و رووبه‌ڕووى دادگايان بكاته‌وه.