حه‌یده‌ر عه‌بادی: پێشوازی له شاندی كوردستان ده‌كه‌ین له باره‌ی ریفراندۆم
سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌ڵێت” پێشوازی لە شاندی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکات.
(حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامه‌وانی هەفتانەی خۆیدا دوێنێ ئیواره 8/8/2017 له شاری به‌غدا رایگەیاند: “ریفراندۆم هەرێمی کوردستان بابەتێکی ئاشکرایە، هەموولایەک باسی دەکەن، کارێکی شاراوە نییە بۆ هیچ کەسێک، هەندێک لە هاووڵاتیان پشتوانی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەکەن، له‌و باریه‌وه ئێمه‌ش دەتوانین لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان گفتۆگۆ لەسەر هەر بابەتێک بکەین، ئەوەی گرنگە ئێمە چۆن بتوانیین بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێین ، حكومەتی عێراقی دەسەڵاتەکانی دیارە چین و جیابوونەوەی بەشێک لە عێراق لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد”پشتیوان بەخوا هەڵوێستمان لە ئایندەدا ناگۆڕێت و سوورین لەسەر یەکێتی عێراق”.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه” شانده‌كه پاش پێكهێنانیان یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆیان گرێ داوه بڕیاره له‌م چه‌ند رۆژه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم وسه‌ربه‌خۆی كوردستان.
شاندەکەی بەغدای ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم پێکهاتووە” لە (رۆژ نووری شاوەیس، د. فوئاد حوسێن، سەعدی پیرە، محەممەد ئەحمەد، ماجید عوسمان، رۆمیۆ هەکاری و ڤیان دەخیل).