سۆزانی خاڵه شه‌هاب:ریفراندۆم پرسێكی نیشتیمانیه پێویسته هه‌موومان هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ین
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایدهگهێنێت”ریفراندۆم بە ژیانی نەوەکانی داھاتوومانەوە وابەستەیە، بۆیه پێویسته هه‌موومان هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ین.
(سۆزان خاڵە شەھاب) پەرلەمانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه” ڕیفراندۆم یەکێکە لە پرسە نیشتمانییەکان، بۆیە خودی خۆم پشتگیری لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕێفراندۆمی ھەرێمی کوردستان دەکەم.
سۆزانی خاڵه شه‌هاب ئه‌وه‌شی گوتوه” كه پێویستە بەر لە ھەموو شتێک کۆدەنگییەکی نیشتمانی بۆ دروست بکرێت، چونکە ئەوە پرسێکی گرنگە و وابەستەیە بە ژیانی نەوەکانی ئێستا و ئایندەشەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ کاربکرێ بۆ ئەوەی خاڵە ھاوبەشەکانمان کۆبکرێتەوە و ھەموومان پێکەوە ڕیفراندۆم بخەینە دەنگدانەوە و ھەوڵی سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە بدەین.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه” كه‌ئه‌گه‌ر بۆچوونی جیاوازیش هه‌بێ، به‌ڵام ناكرێ بۆ پرسی ریفراندۆم په‌رته‌وازه بین، پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه به ئاشتی و باریه‌تی هه‌وڵ بده‌ین و كۆشش بكه‌ین بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرسه نیشتیمانی و گرنگه، چونكه له داهاتوودا ئه‌م پرسه بۆ هه‌موومانه نه‌ك تاك لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌ك.