مۆرینهۆ: پێش ئه‌وه‌ی باس له كڕینی به‌یل بكه‌ین دۆسیه‌كه ته‌واو بوو
خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیكردنی گاریس به‌یل به ریزی یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان رایدهگهێنێت” ئه‌و بابه‌ته پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستپێبكات كۆتایی پێهات.
مۆرینهۆ لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (بی تی سپۆرت)ـی ئینگلیزی رایگه‌یاندوه ” بەشێوەیەكی روون و ئاشكرا دیارە، ریال مەدرید و راهێنه‌ره‌كه‌ی نایانه‌وێ گاریس به‌یل ریال جێبهێڵێت، ئه‌و یاریزانه‌ش مه‌به‌ستیه‌تی بمێنێته‌وه له ریال، بۆیه هه‌وڵه‌كانی ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستپێبكات، كۆتاییان پێهاتووه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” مۆرینهۆ له پێشتر زۆر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو كه ئه‌و یاریزانه وێڵزیه بگوازێته‌وه ریزی یانه‌كه‌ی به‌ڵام نه‌گه‌یشت به ئه‌نجام له كۆتاییدا ئه‌م گوتانه‌ی دركاند و راستی هه‌وڵه‌كانی ئاشكرا كرد