یانهی ریال مهدرید بوو به پاڵهوانی جامی سوپهری ئهوروپا و شهیتانه سورهكانی له تۆڕ نـــــــــــــا

يانهی ریال مهدریدی ئیسپانی توانی ببێت به پاڵهوانی جامی سوپهری ئهوروپا بۆ جاری چوارهم پاش بردنهوهی له یانهی مان یونایتد، به ئهنجامی (2-1).
لەمیانی یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی سوپەری ئەوروپا هەردوو یانەی ریال مەدرید و مانچستەر یونایتد لە مەقدۆنیا رووبەرووی یەكتربوونەوە، لەیارییەكەدا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی (2 – 1) بردنەوەی تۆماركرد و نازناوەكەی بەدەستهێنا، دوو گۆڵەكەی ریال مەدرید ههر یهكه له یاریزانان (كاسیمیرۆ و ئیسكۆ) تۆماریانكرد ، گۆڵەكەی مانچستەر یونایتد یاریزانی بەلجیكی (رۆمیلۆ لوكاكۆ) تۆماریكرد”.
بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید بۆ جاری چوارەم لەمێژوودا و بۆ جاری دووەم لەسەر یەكتر توانی نازناوی جامی سوپەری ئەوروپی بباتەوە”.