بارزانی بۆ ڕۆژنامەی حەیات: عێراق دابەش بووە
لە دیدارێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی حەیات،مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تیشک دەخاتە سەر پرسی ڕیفراندۆم و بارودۆخی ناوخۆیی عێراق و ناوچەکە.
تایبەت بە پرسی ڕیفراندۆم سەرۆک بارزانی پێداگری لە ئەنجامدانی کردەوە لە وادەی خۆیداو وتی ئەوە بڕیاری گەلە و دەبێت ڕێزی لێ بگرین و ئەوانەیشی دەڵێن کاتەکەی نەگونجاوە،فەرموون پێمان بڵێن کەی ئەو کاتە دەگونجێت؟
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا بارزانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی وەک ڕێگری کردن لە ڕوودانی شەڕو خوێنڕێژی ناودەبات و تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە لە عێراقدا بنەما دەستوریەکان شکاون و جەنگی تائیفی بونی هەیەو بەشداری و هاوسەنگی سیاسی و نەتەوەیی وەلانراوە،عێراق بێ سەروەریە،کوردیش چیتر نایەوێت لەو عێراقەدا بژی،بەرپرسیاری دۆخەکەش کورد نیە.
تایبەت بە ڕزگارکردنی ناوچەکانی تەلەعفەر بارزانی پێی وایە دەبێت سوپای عێراق بەهاوکاری هاوپەیمانان ئەو کارە بکات وهاوکات ڕایگەیاند هەرگیز ڕێ بە بوونی حەشدی شەعبی نادات لە کوردستان.
لە درێژەی دیدارەکەدا مەسعود بارزانی لە وەڵامی هەڵوێستی هەندێک لە هێزە عێراقیەکان کە دژی ڕیفراندۆمن،دەڵێت(ئێمە فێرخوازی جەنگ نین،دەمانەوێت پرۆسەکە بە ئاشتی بەڕێوە بچێت و خواستی ئاشتی و برایەتی دەکەین، ڕیفراندۆم دوا ناخرێت،ئەوانەی ئەو داوایانە دەکەن پێمان بڵێن کەی کاتیەتی؟ئەگەر چاوەڕێی کەسانی تر بین کاتمان بۆ دیاری کەن هەرگیز نابێت ڕیفراندۆم بکەین.