بارزانی:حكومه‌تی عێراق نزیكه‌ی 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه‌

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی ئیسلامی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند”ریفراندۆم ته‌نها بۆ گه‌لی كورد نییه‌ و بۆ ته‌واوی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستانه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گوتیشی”له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند، عێراق شكستی هێناوه‌ له‌وه‌ی بتوانێت كوردستان وه‌كو هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ قه‌بووڵ بكات و زیاتر له‌ 4500 گوندی وێران كرد، وێڕای پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن، گه‌لی كوردی ئه‌نفال كرد و به‌ چه‌كی كیمیاییش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی بۆردوومان كرد.

 

هه‌روها مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پێشه‌ڵكردنی ده‌ستوور له‌لایان حكومه‌تی عێراق هه‌روه‌ها گوتیشی” له‌ دوای 2003، حكوومه‌تی عێراق، نزیكه‌ی 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه‌، كه‌ زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق ده‌نگی پێداوه‌، هاوكات سووننه‌ و كوردیش په‌راوێزخراون، دووپاتیشی كرده‌وه‌، كورد هه‌وڵی زۆریداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی فیدرالی له‌ عێراق بنیات بنرێت و له‌ 2004 رێژه‌ی كورد له‌ سوپای عێراق 40% بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و رێژه‌یه‌ سفره‌”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی”چه‌ند جارێك رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر عێراق له‌ پێشێلكردنی ده‌ستوور به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نابێت له‌ عێراق، سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان گونجاو نییه‌، بارزانی رایگه‌یاند، با ئه‌وان پێشنیازی كاتێكی گونجاو بكه‌ن و به‌دیله‌كانییان بخه‌نه‌ڕوو.

بارزانی راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن هیچ به‌دیل و ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی به‌هێزتریان نییه‌، با داوای دواخستنی ریفراندۆم نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئێمه‌ دوای ناخه‌ین هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشی ئەیلول رۆڵی سەرەكیان بینی، لە ئاراستەكردن و ھاندان و بەرزكردنەوەی مەعنەویاتی خەڵك، ھەندێك لە مامۆستایان شەھیدیش بوون، داواتان لێ دەكەم ئەو رۆڵەی لە شۆڕشی ئەیلول بینوتانە بۆ سەربەخۆی كوردستانیش ئەو رۆڵە ببینن، ئەگەر تەماشای مێژوو بكەین ھەموو رێبەرەكانمان پیاوی ئاینی بوون، ھەر لە شێخ عەبدوڵڵای نەھری تا دەگاتە شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شێخ ئەحمەدی بارزانی و شێخ مەحموودی حەفید و شێخ سەعیدی پیران و سەید عەلی رەزا و پێشەوا قازی، من ھەمیشە قەناعەتێكی تەواوم ھەیە كە ئاین و نیشتمان لێك جیا ناكرێنەوە و تەواوكەری یەكترن، بەشێكی زۆری ئەو خەباتە دەكەوێتە سەر شانی ئێوەی بەڕێز، دەبێ ئەو خەڵكە تێبگەیەنن و پێبگەیەنن”.

سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ئازاره‌كانی رابردووی گه‌لی كوردستان له‌ده‌ستی عێراق گوتیشی”ئەوانەی ئێش و ئازاری ژێردەستەیی و ئەنفال و كیمیاباران و دەربەدەریان دیوە، ئەوان نرخی ئازادی دەزانن، لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گوتی: “ریفراندۆم ھی تاكە كەس نییە و ھی ھەموو تاكێكی كوردستان و حزبێكی كوردستانە، ئەوانەی رۆژی 7 حوزەیران ئەو بڕیارەیاندا، سەروەرییەكی گەورەیان بۆ خۆیان تۆماركرد لە مێژووی كورد و كوردستان”.

Back to top button