تره‌مپ هوتێلێك له هه‌ولێر دروست ده‌كات
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كێك له هۆتێله ناوازه و شاهانه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، به‌پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی”فۆربێس میدڵ ئیست” بڵاوی كردۆته‌وه،دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك له هۆتێله شاهانه‌ییه‌كانی خۆی له شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی له عه‌نكاوه بكاته‌وه.
له‌راپۆرته‌كه‌ی پێگه‌ی “فۆربێس میدڵ ئیست” كه له‌زاری زاك دی هه‌ف شاره‌زا له‌كاروباری كوردستان بڵاوی كردۆته‌وه، ته‌نها له شاری كه‌ركووك و له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، به‌هۆی ئه‌و ئارامیه‌ی پیشمه‌رگه دابینكردووه، یه‌ك ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان كراوه.
هاوكات راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووەته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتووبووه له دانه‌وه‌ی 25% قه‌رزه‌كانی سه‌ری.