كوری پێشه‌وا قازی وه‌سیه‌ت نامه‌ی پێشه‌وا قازی بۆ گه‌لی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
كوری قازی محه‌مه‌د، له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیی دا له‌به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، پێشتووانی خۆی راگه‌یاندوو، وه‌سیه‌تنامه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆماری كوردستان، ئاشكرا كردوو، هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا داوا له خه‌ڵكی كوردستان كرد بچنه سه‌ر سوندووقی ده‌نگدان، به به‌ڵێ ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆی كوردستان بده‌ن”.
عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌رفه‌تێكی مه‌زن له‌به‌رده‌م گه‌لی كوردستانه بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و بۆیه ئه‌ركی هه‌موو كوردێكه به به‌ڵێ ده‌نگ به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بده‌ن، بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم ده‌بێت هه‌موو تاكێكی كوردستان ئه‌ركی نه‌وه‌ی داهاتووی چاره‌نووسی كوردستان جێبه‌جێ بكات، راشیگەیاند: “وەك كوڕی قازی محەمەد، ئامادەم گیانی خۆم لەپێناو سەربەخۆیی بە كوردستان ببەخشم”.
ھەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا عەلی قازی، وەسیەتێكی پێشەوا قازی باوكی ئاشكرا كرد كە لەسەرە مەرگیدا نووسراوە، لەو وەسیەتنامەدا قازی محەمەد، داوا لە گەلی كورد دەكات دژایەتی یەكتر نەكەن و یەكگرتووبن لەبەرامبەر دوژمنان، بەمشێوەیە دەتوانن سەركەوتووبن.
پێشەوا قازی، لە وەستنامەكەیدا دەڵێ، ئاگاداربن ھەرگیز دوژمنان فریوتان نەدەن و بە لەناوچوونی ئێمە مەترسن و بەردەوام بن تا دەگەن بە مافەكانتان، ھیوادارم مەرگی من ببێتە وانەیەك بۆ ھەموو گەلی كورد، ھەرچی لە دەستان دێت بۆ ئازادی كوردستان بیكەن و یەكگرتنتان رەمزی سەركەوتنە و بەردەوام بن لە شۆڕش تا سەردەكەون، ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن”.