گره‌و ‌ده‌كات له‌شه‌وێكدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دوو كچ بكات

خواكوڕك

گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵی سعودی دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاورێكانی ده‌كه‌وێته‌ گره‌وكردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دوو هه‌وسه‌رگیری له‌یه‌ك كاتدا، گه‌شتێكی وڵاتی مه‌غریب ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری.

دوای قسه‌كردن و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو خێزانه‌كه‌ بڕیارده‌دات له‌یه‌ك شه‌ودا هه‌ردوو كچه‌كه‌ ماره‌بڕ بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی نیشته‌جێ بێت.

به‌ڵام له‌شه‌وی ماره‌بڕینه‌كه‌ شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو روویدا، كاتێك گه‌نجه‌ سعودیه‌كه‌ په‌وه‌یندی یه‌كێك له‌ كچه‌كانی اشكراكرد له‌گه‌ڵ كورێكی دیكه‌. ئه‌مه‌ بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ كچه‌كه‌ ته‌ڵاق بدات و كۆتایی  به‌ هاوسه‌رگیریه‌كه‌ بێنێت.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان ئه‌و گه‌نجه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ تاكه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی و له‌ ماڵێكدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌نة به‌ڵام نه‌یتوانی له‌ گره‌وه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت

Back to top button