شێخ جه‌عفه‌ر له‌به‌رامبه‌ر كه‌مپینی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم هاته ده‌نگ
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم و كه‌مپینه‌كانی دژ به پرسی ریفراندۆم كه له‌ژێر ناوی(من مرۆڤ نیم چونكه كوردم) راگه‌یاندراوه، هاته ده‌نگ و ده‌لێـ”ئەو کەسانە شیاوی وەڵامدانەوە نین کە دژی ڕیفراندۆم دەجووڵێنەوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەوانەی دژی ڕیفراندۆم دەجووڵێنەوە. نامەوێت قسەیان لەسەر بکەم، شیاوی وەڵام دانەوەش نین، من پێشمەرگەم، خەباتی خۆم و داھاتووشم بۆ پێشمەرگایەتی دەبێت، من و ھەزاران پێشمەرگە و خانەوادەی شەھید خەباتمان بۆ ئەوە کردووە کە گەلی کوردستان بگاتە ئاواتی خۆی”.
هه‌روه‌ها شێخ جه‌عفه‌ر كه ته‌واوی ژیانی له پێشمه‌رگایه‌تی بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی سه‌رف كرده‌وه، ئێستاش رۆڵی كاریگه‌ری له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه” ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ئێستا بڕیار لەسەر ئەو ئاواتە دراوە، دەبێت قۆڵی لێ ھەڵکەین، بەپشتوانیی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە، ئامانجی ڕەوای گەلەکەمان بەرنادەین و بەردەوام دەبین”.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتای هێزی پێشمه‌رگه ده‌شلێـ”گەلی کوردستان مافی خۆیەتی کار بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانی خی بکات و سەربەخۆ بێت. گوتیشی: ”یەکێک لە درووشمەکانی یەکێتی، مافی چارەی خۆنووسین بووە و یەکێتی لەسەر ئەو ڕێبازە پشتیوانی لە ڕیفرانۆم دەکات، گرنگیشە ھەموومان بەیەکەوە بڕیار لەچارەنووسی گەلەکەمان بدەین، تاکەی بەدیار ئەم و ئەوەوە بوەستین بڕیار لەسەر چارەنووسمان بدات، ڕۆژێک قووتی خەڵکی کوردستان ببڕێت و ڕۆژێک ھێزی چەکدارمان بۆ زیندوو بکاتەوە”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه گروپێك له‌ژێر ناوی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم، كه‌مپینی دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی راگه‌یاندوو”.