پێشمه‌رگه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی سوپای پاسداران

ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌مرۆ 9ی 8ی 2017 بڵاوی كردۆته‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران(حدكا) رایده‌گه‌ێنێت” پێشمەرگەکانیان لە گوندێکی شنۆ هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران. لە پێکدادانێکیشدا لە پیرانشار دوو ئەندامی هێزەکانی ئێرانیان کوشتوون، ماڵپه‌ره‌كه‌ ئاشكراش ده‌كات” ژمارەیەک پێشمەرگەی ئەو حیزبە کە بە پێشمەرگەی نێوشار ناساندوونی، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سوپا لە گوندی سینگانی شنۆ”.

هه‌ر به‌ پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران(حدكا) هاتووه‌، لە ناوچە کوێستانییەکانی پشت گوندی ترکەشی پیرانشار، پێشمەرگەکانیان لەگەڵ هێزەکانی ئێران تووشی پێکدادان بوونە و لە پێکدادانەکەدا دوو ئەندامی هێزەکانی سوپا کوژراون. ئەوە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا سوپای پاسداران و میدیاکانی ئێران تاوەکو ئێستا ئەو هێرش و پێکدادانەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

شەوی شەممەی رابردوو 5-8-2017، لە دەورووبەری پیرانشار پێکدادان لەنێوان پێشمەرگەکانی حدکا و هێزەکانی ئێران روویدا و بەهۆیەوە 2 پێشمەرگەی ئەو حیزبە گیانیان لەدەستدا. حدکا دەڵێت لە شەڕەکەدا 6 کەس لە هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراون، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو ئامارە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

Back to top button