ڤیدیۆ: رابوون مه‌عرووف گوته‌بێژی گروپی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم ده‌لێت كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌خۆشه

له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سه‌رپه‌رشتیاری گروپی(من مرۆڤ نیم چونكه كوردم) ده‌لێـ” كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خۆشه، نووسه‌رێكیش ده‌لێت،له ساڵى 2014 گرینكترین دانیشتى په‌ڕله‌مانى كوردستانى جێهێشت، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌له‌فۆنى كچێكى بۆ هات، ئه‌و پیاوه بۆ ئه‌وه‌ى ژوانى كچه‌كه‌ى له ده‌ست نه‌چێت به په‌له هاته شه‌قامى ئیسكان و ده‌نگى هه‌مووانى به قوربانى شه‌هوه‌تبازی خۆی كردوو، ئه‌ى ئه‌مه نه‌خۆشى نه‌بوو؟”.
رابوون مه‌عرووف كه به ساڵح گلێنه ناسراوه، له دیمانه‌یه‌كی دا گوتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خۆشه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌لعۆ و جاهیله، له‌به‌رامبه‌ر دا سه‌رتیپ وه‌یسی كه‌ریم رۆژنامه‌نووس ده‌لێـ” رابون مه‌عروف، كه به صاڵحى كۆنه كۆمه‌نیست و ئیسلامى ناسراوه، پاش ئه‌وه‌ى له ئه‌وڕوپا گه‌ڕایه‌وه‌و هاته سه‌ر حازرى، گرێبه‌ستى وانه‌بێژى له زانكۆیى سه‌لاحه‌دین به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى ته‌واو بوو، هه‌ستا كارى له‌سه‌ر عاتیفه‌و سۆزى ئه‌و كۆمه‌ڵگا نه‌خۆشه كرد كه ئه‌و باسى ده‌كات ، كه‌ناڵى ( KNN)یشى قۆسته‌وه، له رێگاى هاوڕێییه‌كى نزیكى به ناوى شه‌وقى كانه‌بى، بۆئه‌وه‌ى ببێته ئه‌ندام په‌ڕله‌مان.
هه‌ر له‌سه‌ر رابوون مه‌عرووف كه به گوته‌بێژی گروپی (من مرۆڤ نیم چونكه كوردم) ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك ده‌نووسێـ”ئه‌و براده‌ره عوقده‌ى له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌یه، هه‌ر ئه‌و عوقده‌ش بوو، وایكرد به‌یه‌ك ته‌له‌فۆن له‌سه‌ر داواكارى یه‌كێتى له پۆستى سه‌رۆكى فراكسیۆن لابدرێ، ئێستاش كه لێمان بۆته ڕامبۆى نه‌خێر، هه‌روه‌ك چۆن له ساڵى نه‌وه‌ده‌كان له هۆلى میدیا، ده‌مانچه‌ى ده‌رده‌هێناو خه‌ڵكى ته‌كفیر ده‌كردو ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌نیست بووایه قبوڵى نه‌ده‌كرد، هه‌روه‌ها ده‌نووسێـ”صاڵح گلێنه، هه‌موو كه‌س ده‌زانێ له‌سه‌ره‌تاى ساڵى دوو هه‌زاره‌كانه‌وه به پاره‌ى كێ چوو بۆ ئه‌وڕوپا، ئێستا هاتووه به‌بێ شه‌رمى ده‌یه‌وێ بڵى ئه‌و باجى داوه و ئێمه‌ش پیازمان چاندووه.
سوكایه‌تیه‌كانی رابوون مه‌عرووف كه به‌ساڵح گلێنه ناسراوه، گوته‌بێژی ئێستای گروپی ( من مرۆڤ نیم چونكه كوردم) كه دژی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان كار ده‌كات، له‌كاتێكدایه، كه ئه‌و گروپه داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات ده‌نگ به‌نه‌خێر به‌ریفراندۆم بده‌ن، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌لێن ئێوه نه‌خۆشن، چاودێرێكی سیاسی ده‌لێت، رێك ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه بزانێـت، نه‌خێر ساڵح گلێنه نه‌خۆشیه‌كی زۆر مه‌ترسیداره”.