حكومەتی هەرێم لە بارەی موچە لەگەڵ لایەن سیاسیەكان كۆدەبێتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ‌ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ یەكێتی نشیتمانی كوردستان لە هەولێر رایگەیاند:” گۆڕانكاری لە سیستەمی موچە دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا, هەر بۆئەم مەبەستەو زیاتر تاوتوێكردنی مورچە وا بڕیارە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر مووچە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كۆبێتەوە.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی تایبەت زانیویەتی كە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەر یەكە لە نێچیرڤان بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی‌و ئاشتی هەورامی لەگەڵ لایەنەكانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبنەوە, كە كۆبوونەوەكە بۆ ئەوەیە حكومەتی هەرێم پرسی مووچە‌و پاشەكەوتی موچە بۆ لایەنە سیاسیەكانی هەرێم شی دەكاتەوەو روونكردنەوەی بەرچاویان پێدەدات.

ئەم سەرچاوەیە گوتریشی :” خستەڕوو پێدانی روونكردنەوەی مووچە بۆ لایەنەكان لەسەر داوای ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بووە كە پرسیاری زۆریان لەسەر دۆخی ئابوری‌و مووچە هەبووە.

 

Back to top button