شینەکەی شاسوار بۆ حوسێن نیە

هەرێز مەسعود
بە واڵا کردنی کەناڵی نەخێر بۆ ڕیفراندۆم لە چوارچێوەی جوڵانەوەکەی شاسوار بە پاڵپشتی ئێران و دکتۆر بەهەرهەم ، جوڵانەوەکە گەیشتە لوتکەی خیانەت ، مەعلومە شاسوار کێی لە پشتە و کێ دەیجوڵێنێ ، شاسوار واحید هاو چارەنووسی ئێران لە ئەگەری سەربەخۆبووندا کۆمەڵێک ئیمتیاز و دەستکەوت لە دەست دەدات و دەکەوێتە ژێر پرسیاری میلەتەوە ، بۆیە شاسوار بۆ پاراستنی سەروەت و دۆلارەکانی نۆکەرایەتی ئێرانی هەڵبژاردووە و دژی ئیرادەی گەلێک سیایەتی ئێران پەیڕەو دەکات کە هەزاران ساڵە چاوەڕێی ڕۆژێکی وەها دەکەن بۆیە هەرکەسێک دەنگی بخاتە پاڵ جوڵانەوەکەی شاسوار بێ دوو و سێ دەنگی دەبێتە ڕێگە خۆشکەرێک بۆ فراوانکرنی هیلاری شیعی کە لەلایەن ئێرانەوە پەیڕەو دەکرێت ،ئێرانێک کە بەدرێژایی مێژووی کوردستان دووژمنی سەرسەختی کورد بزافی ڕزگاری خوازی کورد بووە بە ئێستاشەوە کە بزوێنەری سەرەکی جوڵانەوەکەی شاسوارە دژی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ، بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان زیرەکانە لە جوڵانەوەکەی شاسوار بڕوانن و باوەڕ بە شینەکەی شاسوار نەکەن چونکە شین و ڕۆڕۆی شاسوار بۆ میلەت نیە تەنها پەیڕوەوکردنی سیاسەتێکی چەوتی دووژمنانە لەپێناو مانەوەی خۆیدا
 
هەزار درود بۆ ڕوحی مامۆستا هێمن وەک بڵێی ئەم هۆنراوەی بۆ ئێستا نووسبێت .
 
دوژمنی زۆرم بینیووە
جه‌سته‌ی خۆم و مێژووه‌که‌میان چنیوه‌ به‌ڵام
هیچیان وه‌ک خۆمی کورد
بۆده‌می دوژمنه‌کانم نەیکردووم به‌پاروی ورد
Back to top button