نهێنیه‌ك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان تیرۆریستانی سه‌نگاو و دژه‌تیرۆر ئاشكرا ده‌بێت
خواكوڕك
له‌ماوه‌ی رابردوو بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی چه‌ند چه‌نكدارێكی نه‌ناسراو له گونده‌كاتی ناوچه‌ی سه‌نگاو، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو خه‌ڵكه‌كه دروست كردبوو. دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی چه‌ند رۆژه له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری سلێمانی، توانیان چه‌ند كه‌سێك له‌و چه‌كدارانه بدۆزنه‌وه و دوای رووبه‌روو بوونه‌وه‌یان ژماره‌یه‌كیانی لێ كوشتن. به‌ڵام ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئه‌م كرده‌وانه به سیناریۆی ئاسایش له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
عه‌بدوڵا کویخا موبارەک كه هاوكات به‌پرسی مه‌كۆی گۆرانیشه له چه‌مچه‌ماڵ، له پۆستێكیدا له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بلاویكردۆته‌وه: “ئۆپراسیونی هیزەکانی دژەتیرور لەچەمچەمال فلیمی هندی بوو”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاته پێیوایه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م چاڵاكیانه به‌رده‌وام بن پێویستیان به دیل گرتنی خه‌ڵكێكی زیاتر هه‌یه و ده‌ڵێت: “بۆ ئەوەی ئەم فلیمانە بەردەوام بن پێویستە زیندانیمان زۆرتربێت”.