ئەوقاف: لەمەودوا زۆرترین تەوەری وتاری هەینی بۆ ریفراندۆمە
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایدەگەیەنێت لەمەودوا زۆرترین تەوەری وتارەكانی رۆژانی هەینی تایبەت دەبێت بە قسەكردن لەسەر ریفراندۆم و سەربەخۆیی.
شێخ ئیبراهیم بەرزنجی، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی راگەیاند “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مامۆستایانی ئاینی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، زۆربەی مامۆستایان پشتگیریان بۆ سەرۆكی هەرێم دەربڕی كە لە وتار و وەعز و تێكەڵبوونیان لەنێو خەڵكدا گرنگی ریفراندۆم و سەربەخۆیی بۆ خەڵكی كوردستان رووندەكەنەوە، چونكە مامۆستایان ریفراندۆم بە بابەتێكی حزبی نازانن، بەڵكو مافی رەوای میلـلـەتێكە و ئەركی هەموو كوردێكە پشتگیری بكات”.
شێخ ئیبراهیم بەرزنجی وتی: “لە رابردووشدا كە وەزارەت هەفتانە تەوەرەكانی وتاری هەینی ئامادە دەكات ئاماژەمان بە سەربەخۆیی و ئازادی بیروڕا كردووە”.
وتیشی: “لەمەودواش تا كاتی ریفراندۆم لە سێ تەوەری پێشنیازكراو تەوەرێكیان بۆ گرنگی ریفراندۆم و سەربەخۆیی تەرخان دەكەین”.