دەنگی بەڵێ
زكری مووسا
زۆر بە سادەیی سەركەوتنی دەنگی بەڵێ ڕێگە بۆ سەربەخۆیی خۆش دەكات و دەبێتە هۆی:
1. پاشەڕۆژێكی دیار و گەشاوەمان دەبێت.
2. قوربانیدانی سەدساڵەی گەلی كوردستان بەفیڕۆ ناڕوات.
3. گەلی كوردستان دەبێتە سەروەری خۆی و، چارەنووسی دەکەوێتەوە دەست خۆی و، لە ناوخۆ و دەرەوەیشدا بەهێزتر دەبێت.
4. كوردستان دەبێتە بەشێكى باوەڕپێكراو لە جیۆگرافیای سیاسیی جیهاندا.
5. پارە و ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی خۆمانمان دەبێت.
6. بانکی ناوەندیمان دەبێت و، كێشەی ئابووریمان ئاسانتر پێ چارە دەکرێت.
7. پڕۆژەی بەرهەمداری ستراتیژیک و گەورەمان بۆ كوردستان پێ جێبەجێ دەکرێ و خەڵك، هەلی كاری زیاتریان بۆ دەڕەخسێت.
8. هەژاری کەم دەبێتەوە و، چینی مامناوەند و بەرهەمهێن زۆر دەبن.
9. ئەم ڕەوتە دیمۆکراتیکەی ئێستامان لە ژیانی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیشماندا ڕەنگ دەداتەوە و، دامەزراوە و موئەسسەسات گەشە دەكات.
10. بە دامەزراندنی دەوڵەت، مەرجەکانی چەسپاندنی دیمۆکراسی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیمان پێ جێگیر دەکرێت.
11. كوردستان دەستووری خۆى دەبێت و، زووزوو تووشی قەیران و ناسەقامگیریمان ناکەن.
12. كوردستان بە مەیلی خۆی هاوپەیمانی لەگەڵ دۆستەکانیدا دەبەسێت و خۆی دەپارێزێت.
13. بە دامەزراندنی دەوڵەت، دەستمان دەکرێتەوە بە داڕشتنی پلانى درێژخایەن، ئابووریی کوردستان ببووژێنینەوە و گەشەی پێ بدەین.
14. دەتوانين زياتر لە ئێستا، گەشە بە كولتوور و فەرهەنگ و زمانی خۆمان بدەین.
15. دەبینە دەوڵەت و یاسای نێودەوڵەتی دەمانگرێتەوە و، وڵاتان ناتوانن دەست لە كاروباری كوردستان وەربدەن.
16. سامانی كوردستان بۆ كوردستانیان دەبێت.
17. پێكهاتەكان دەپارێزرێن و چەمكی هاووڵاتیبوون گەشە دەكات.
18. بۆ پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا كوردستان سەربەست دەبێت.
19. ئاسمان و زەوی و سنووری کوردستان بە دەست کورد خۆیەوە دەبێت.
20. ڕزق و چارەنووسمان بە دەست خەڵكی ترەوە نابێت.
21. هەر بە جارێ تەوقی ژێردەستەیی و هەژاریمان لە مل دەبێتەوە و، كوردستان دەبێتە وڵاتێکی هەرە پێشکەوتووی ناوچەكە.
22. نەوەی پاشەڕۆژ، سەروەری و ئاسایشیان بۆ دابین دەكرێت.
23. كوردستان سوپایەكی بەهێز و سەربەخۆی دەبێت.
24. كوردستان لە شەڕ و ململانێی خێڵەکی (تاییفی) دەپارێزرێت.
25. ژیانی ئابووریی و سیاسیمان لە هەژموونی حزبەكان ڕزگار دەبێت.
26. پەرلەمان دەبێتە دامەزراوەیەكی پتەوی نیشتمانی.