چه‌ند كه‌سێك له سلێمانی سه‌ردانیان كردووه بزانه داوای چیان لێكردووه بۆ دژایه‌تی ریفراندۆم
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه چه‌ند كه‌سێك كه تاوه‌كو ئێستا ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه، له سلێمانی له‌ماوه‌ی رابردوو واتا پاش دیاری كردنی واده‌ی ریفراندۆم، سه‌ردانی كۆنسوڵی توركیایان كردووه له‌هه‌ولێر و پێیان گوتوون، كورد ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بێت، ده‌بێته مه‌ترسی به‌سه‌ر ئاسایشی توركیا، بۆیه ده‌بێت توركیا هه‌ڵوێستی هه‌بێت، به‌ڵایه‌نی كه‌م سنوری له‌گه‌ڵ هه‌ولێر دابخات، ئه‌مه‌ش گورزێكی كورشندهیه، له ریفراندۆم ده‌ده‌ن، كه خه‌ڵك ده‌نگ به نه‌خێر ده‌دات”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، چه‌ند كه‌سێك كه تاوه‌كو ئێستا ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه، سه‌ردانی كونسوڵی هه‌ولێریان كردووه، له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه، به‌كونسوڵی گشتی هه‌ولێریان گوتووه، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستانه و بارزانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز دروست ده‌كات كه ده‌بێته مه‌ترسی به‌سه‌ر ئاسایشی توركیا، بۆیه ده‌بێت توركیا هه‌ڵوێستی هه‌بێت، به‌لایانی كه‌م، ئه‌وه وه‌ك فشار به‌كار بهێنێت، كه توركیا سنور داده‌خات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بترسێت و ده‌نگ به‌نه‌خێر بدات”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی خواكوڕك كهنزیك و ئاگاداره له كونسوڵی توركیا له‌هه‌ولێر ده‌لێت ئه‌و چه‌ند كه‌سه سێ ئه‌ندام په‌رله‌مانی تێدابووه، له پرسیاری ئایا په‌رله‌مانتاری كوردستانی بوونه یان عێراق گوتی هه‌ردووكی تێدابووه، له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئایا كورد بوونه یان عه‌ره‌ب، ده‌لێت نه‌خێر كورد بوونه، له‌وه زیاتر زانیاریمان نیه ته‌نها كونسوڵی گشتی توركیا ناوه‌كان ده‌زانێت”.
هه‌ر له‌سه‌ر داخستنی سنوری نێوان توركیا و كوردستان، محه‌ممه‌د عاكیف كۆنسوڵی گشتی توركیا لە ھەولێر به‌كوردستان 24ی راگه‌یاندووه، توركیا بۆ پێدانی ڤیزەی توركیا بە ھاووڵاتیانی پارێزگای دھۆك لەمەودوا پێوسیت ناكات سەردانی ھەولێر بكەن و لێرەو لە رێگەی كۆمپانیای گێی وەی دەتوانن داوای ڤیزە بكەن، ئاماژەی بەوەشكرد دھۆك ھاوسنوورە لەگەڵ توركیا، بۆیە بۆ ئێمە گرنگە و ناوچەیەكی گرنگیشە، هه‌روه‌ها گوتیشی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خه‌ڵكی له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن، با خه‌ڵك ئه‌وه بزانێت توركیا سنور داناخات و له‌باره‌ی داخستنی سنوریش ته‌نها بۆچوونی فه‌رمی به‌رپرسانی توركیا ئه‌و پرسه یه‌كلا ده‌كاته‌وه، نه‌ك خه‌ڵكێك كه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی شرۆڤه‌ی ده‌كات”.