یه‌كێتی فه‌رهاد سه‌نگاوی ده‌ركرد.. ده‌شلێ فه‌رهاد سه‌نگاوی ته‌نها به23 ده‌نگ بۆته په‌رله‌مانتار
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌سه‌ر به‌شداری كردنی فه‌رهاد سه‌نگاوی له گروپی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم، هاته سه‌رخه‌ت و ناوبراوی له‌رێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی ده‌ركرد، ده‌شلێت فه‌رهاد سه‌نگاوی به 23 ده‌نگ بۆته په‌رله‌مانتار و وه‌ك له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاتوووه، فه‌رهاد سه‌نگاوی له رێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و فراكسیۆنی سه‌وز ده‌ركرا”.
دەقی راگەیێندراوەکە:
مافی چارەنوس‌و ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی، ستراتیژی نەگۆڕی یەكێتی بون‌و هەن. بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی؛ نەخشەرێگای یەكێتی؛ رێكەوتنامەی یەكێتی‌و گۆڕان..تاد، هەمویان جەخت لەم ستراتیژەی مافی چارەنوس‌و ریفراندۆم دەكەنەوە. بۆیە، لادان‌و بادان لەم بڕیارە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، توندترین سزای حزبی لەسەرە.
لەم رۆژانەدا بێژەرێكی شاخ، بەناوی (فەرهاد سەنگاوی) كە بەهۆی لیستی یەكێتیەوە، كاندید كراوە بۆ پەرلەمان، لەشارۆچكەی سەنگاوی كوردپەروەری خۆیدا، سەرەڕای سیاسەتی لیستبازی‌و گوتارسازی، تەنهاو تەنها (23) دەنگی هێناوە. باقی دەنگەكانی لەكوردستاندا یەكێتی بۆی دابینكردووە؛ ئەم زاتە، لەدوای راپەڕینەوە بەردەوام دەڵێ: “باشترین هەل بۆ كورد هەڵكەوتووە، بۆ سەربەخۆیی، بەڵام سەركردایەتی سیاسی كوردستان نا‌وێرن بڕیاری سەربەخۆیی بدەن”.. كەچی، كاتێك سەركردایەتی سیاسی كوردستان، بڕیاری ریفراندۆم دەدات، دەچێتە ریزی كامپینی (نەخێر لەئێستادا بۆ ریفراندۆم). ئەم سیاسەتەش، سەراپا دژی بیروباوەڕی یەكێتی‌و پرۆگرامەكەیەتی، بۆیە، مەكتەبی سیاسی لەكۆبونەوەی ئێوارەی (9/8/2017) بڕیاری داوە لەریزی یەكێتی وەدەری بنێ‌و كە پەرلەمانی كوردستانیش ئاساییكرایەوە، پەیگیری دەكرێ پشتبەندی پەرلەمانی لێبسەندرێتەوە، هەرچیشی بەهۆی یەكێتیەوە دەستكەوتبێ، لەرێی یاساییەوە، هەوڵی گێڕانەوەی بۆ یەكێتی دەدرێ.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان