بارزانی بۆ ئەهرامی مسری: ڕاپرسی واتە سەربەخۆیی

 
لە دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەهرام مەسعود بارزانی لەمەڕ پرسی ڕیفراندۆم و پەیوەندی هەرێم وڵاتان دەدوێت،تایبەت بە پەیوەندیەکانی هەولێرو قاهیرەش ئاماژە بە پەیوەندی باش و بەهێز دەکات و ڕایدەگەیەنێت لە ئایندەش سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
 
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ڕیفراندۆم بە چ مەبەست و ئامانجێک ئەنجام دەدەن؟بارزانی لە وەڵامدا دەڵێت (ڕیفراندۆم واتە سەربەخۆیی).تایبەت بۆچونی وڵاتان و تێبینیان لەسەر کاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم،سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بۆ داواکردنی مافەکانمان مۆڵەت لەکەس وەرناگرین و ئەو پرسەش تایبەتە بە گەلی کوردستانەوە.
 
تایبەت بە ڕۆڵ و داوای تورکیاو ئێران و هەڵوێستیان بەرامبەر ڕیفراندۆمی کوردستان،سەرۆک بارزانی باسی لە هاوکاری ئێرانیەکان کرد لە جەنگی دژ به داعش و سوپاسی بەدەمەوە هاتنی کردن،ڕۆژنامەکە دەپرسێت ئاردۆگان چ داوایەکی لێتان هەبووە تایبەت بەو بابەتەو بارزانی لە وەڵامدا دەڵێت ئاردۆگان لەگەڵ ئێمە بەشداری کرد لە کردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر و هیچ داوایەکی لێمان نەبووە جگە لە داوای بەهێزتر کردنی پەیوەندیەکانی هەردولاو بەرەو پێش بردنی.
 
تایبەت بە هەڵوێستی کۆمەڵگای نیودەولی و داننان بە دەوڵەتی کوردستان مەسعود بارزانی دەڵێ هیچ وڵاتێک نەبووە بەکۆدەنگی تەواوی وڵاتان دروست بوبێت،هەندێک وڵات تا ماوەیەکی زۆر ئامادە نەبوون دان بە بوونی وڵاتێک بنێن،بەڵام دواتر هەڵوێستیان گۆڕاوەو بونەتە دۆست،ئێمەش پێمان وایە کۆمەڵی نێودەوڵەتی ڕێز لەبنەما نێودەوڵەتیەکان دەگرێت و ماف و دەنگی شەش ملیۆن مرۆڤ ڕەتناکاتەوە.
 
لەبەشێکی تری دیمانەکەدا بارزانی تیشک دەخاتە سەر سیاسەتی تاکڕەوانەی دەسەڵاتداران لە بەغدادو بە دروستکەری ئارێشەکان ناویان دەبات بەوەی کە نەیانتوانی ڕێز لە بەڵێنەکانیان بگرن و پێشێلی دەستورو تەوافوق و دیموکراسیان کردو مافی کەمینەو ئاینە جیاوازەکانیان پشت گوێ خست و عێراقیان بەو دەردە برد کە بە ئەمڕۆ گەیشت کە فەشەلی هێناوە.
Back to top button