عه‌بدولستار مه‌جید: سنور داخستنی ئێران و توركیا هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر كوردستان نابێت
وه‌زیری كشتووكاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر سنوره‌كانی كوردستان ده‌لێت” هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كوردستان دروست ناكات ئه‌گه‌ر ئێران و توركیاش سنور دابخه‌ن، كوردستان ده‌توانێت له‌سه‌ر پی خۆی بوه‌ستێت”.
له‌دیمانه‌یه‌كی دا عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌كان، له‌باره‌ی ریفراندۆم رایگه‌یاند”بۆچوونم وایە كە نە داخستنی سنوورەكان زەرەر و زیان بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت، نە هەڕەشەكانی ئێران و توركیا كاریگەرییان هەیە، بەڵكو كێشە و گرفتە نێوخۆییەكان، ئەو ناتەبایی و ناكۆكییە سیاسییەی لە نێوان لایەنەكان هەیە، ئەوەیە كاریگەری لەسەر دەروونی خەڵك دروستكردووە. جگە لە قەیرانی دارایی كە بێ متمانەیی لە نێوان هاووڵاتیان و دەسەڵات دروستكردووە و پێویستە ئاشتیان بكەینەوە”.
هه‌ر له دیمانه‌كه‌دا عەبدولستار مەجید: ریفراندۆم مافێكی ئاسایی و یاسایی خەڵكی كوردستانە. غەدرێكی گەورە لە میللەتی ئێمە كراوە كە لە دروستكردنی دەوڵەت بێبەشكراوە. ئێمە ئەو هەموو قوربانی، شەهید و كیمیاباران و ئاوارەییەمان بۆچی بینیوە، بۆ ئەوەی بە ئازادی و سەربەخۆیی بژین. هیچ كوردێك نییە لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستاندا نەبێت، بەڵام لەسەر كات و پێداویستییەكانی و زەمینەسازییەكان جیاوازیی بۆچوونمان هەیە”.