سه‌رۆكی ئینیستیتیوتی كورد له‌تاران: ئه‌و میدیایانه‌ی دژی ریفراندۆمن له‌ئێران میدیایه‌كی جنێوفرۆشن

به‌هرام وه‌له‌د به‌گی: سه‌رۆكی ئینیستیتیوتی كه‌لتوری كوردستان له‌ تاران له‌ به‌رنامه‌ی رووداوی ئه‌مرۆی كه‌ناڵی رووداو، رایگه‌یاند، هه‌ندێك له‌ میدیایی ئێرانی هه‌ڵوێستی ئێرانیان ناشرین كردووه‌، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێك میدیا له‌كوردستاندا جنێو و ته‌شیر ده‌كه‌ن، بۆیه‌ هه‌ڵوێستی ئێران به‌رامبه‌ر به‌ ریفراندۆم، به‌م شێوه‌یه‌ نیه‌ كه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان وێنا بووه‌، ده‌لێت ئه‌وه‌ی كه‌ كاریگه‌ری خراپی خستۆته‌ سه‌ر رای ئێران، عه‌ممار حه‌كیم بوو كه‌ له‌ئێران به‌م شێوه‌یه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر ریفراندۆم و مافی گه‌لی كوردستانی عێراق كرد، ده‌نا رای ئێران به‌م شێوه‌یه‌ نیه‌ كه‌ بۆ خه‌ڵك وێنا بووه‌ له‌ كوردستانی عێراق، ده‌لێت به‌شێكی زۆر مامۆستای زانكۆ و رۆشه‌نبیر و رۆژنامه‌نووسان له‌ ئێران پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ن”.

سه‌رۆكی ئینیستیتیوتی كه‌لتوری كوردستان له‌ تاران، ده‌شلێـ” راسته‌ هه‌ندێك هه‌ستیاری هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵوێستی ئێران، چونكه‌ ئێران خۆتان ده‌زانێت ئه‌م هه‌ستیاریه‌ له‌ مێژووێكی قوڵی دوور و درێژ هاتووه‌، ده‌لێت به‌ڵایه‌نی كه‌م ئێران هه‌ستیاری له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و 10 ملیۆن مرۆڤه‌ كورده‌ی ناو وڵاته‌كه‌ی، له‌و ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆیه‌دا، كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌م شێوه‌یه‌ش نیه‌، كه‌ وا وێنا كراوه‌ له‌سه‌ر ئێران له‌هه‌مبه‌ر دژایه‌تی ریفراندۆم دا له‌ كوردستانی  عێراقدا”.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێران دژی ریفراندۆم سه‌ره‌به‌خۆی كوردستانه‌، به‌هرام وه‌له‌د به‌گی ده‌لێت په‌یوه‌ندی نێوان كوردستانی عێراق و ئێران مێژووی 40 ساڵه‌ی هه‌یه‌، قوڵایه‌كی ستراتیژی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات، كه‌ ئێران جیاوازتر بیربكاته‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ش نابێت كه‌ له‌میدیاكان باس ده‌كرێت، ده‌لێت په‌یوه‌ندی رێبه‌رانی كوردستانی عێراق و رێبه‌رانی ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵه‌، رێكه‌وتنی ستراتیژی یه‌كێتی و ئێرانیش هه‌یه‌، بۆیه‌ زه‌حمه‌ته‌ ئێران به‌م شێوه‌یه‌ دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی عێراق و ریفراندۆم بێت كه‌ هه‌ندێك میدیا وێنایان كردووه‌ له‌ هه‌ردووڵا، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیش نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌ی عێراقش هاوستراتیژن، بۆیه‌ هه‌ڵوێستی ئێران جیاوازه‌”.

Back to top button