بارزانی: باهه‌موو خه‌ڵك دڵنیابێت ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییە

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یاندراوێكدا، رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی پێشوازی كردن له‌  كەیا ئیزۆڵ سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید رایگه‌یاند”كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە 7ـی حوزەیرانی 2017 كە تێیدا بڕیار درا 25ـی ئەیلوولی 2017 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دیاری بكرێت و بە ڕۆژێكی پرشنگدار لە مێژووی گەلی كوردستان وەسفكرد. سەرۆك بارزانی دووپاتیشكردەوە كە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییە و ئەوانەی دەڵێن كات گونجاو نییە بۆ ڕیفراندۆم دەبێ پێمان بڵێن ئەدی كەی گونجاوە؟ یان بەدیلی ڕیفراندۆم چییە؟
ڕۆژی پێنجشەممە 10ـی8ـی 2017 لە سەلاحەددین (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كەیا ئیزۆڵ سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید كرد، لە دیدارەكەدا سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید پاڵپشتی خۆی و فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید بۆ ڕیفراندۆم و پڕۆسەی سەربەخۆیی ڕاگەیاند و ئەوەیشی خستەڕوو كە ڕەوەندی كوردیی هەر چوار پارچە بە جۆش و خرۆشەوە پشتیوانی ڕیفراندۆمن. هەروەها باسی ئەو بەرنامە و كار و چالاكییانەی كرد كە فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید بە نیازە لە پارلەمانی سوید و گردبوونەوەی جەماوەری لە سوید و هێنانی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ كوردستان ئەنجامی بدات.
 
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سویدی كرد لە پشتیوانیكردنی ڕیفراندۆم و دەستخۆشی لێكردن. لە وتەیەكدا ئاماژەی بە بڕیاری ڕیفراندۆمی كوردستان دا و جەختی لەوە كردەوە كە ئەم بڕیارە بڕیاری خەڵكی كوردستانە و لە ئەنجامی شكستهێنانی شەراكەت و تەوافوق لە عێراقدا هاتووەتە ئاراوە. لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە 7ـی حوزەیرانی 2017 كە تێیدا بڕیار درا 25ـی ئەیلوولی 2017 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دیاری بكرێت و بە ڕۆژێكی پرشنگدار لە مێژووی گەلی كوردستان وەسفكرد. سەرۆك بارزانی دووپاتیشكردەوە كە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییە و ئەوانەی دەڵێن كات گونجاو نییە بۆ ڕیفراندۆم دەبێ پێمان بڵێن ئەدی كەی گونجاوە؟ یان بەدیلی ڕیفراندۆم چییە؟
Back to top button