گۆڕان ته‌ئكید له‌سه‌ر یه‌كرێزی ده‌كاته‌وه، ئاماده‌شه له‌گه‌ڵ پارتی كۆببێته‌وه
ئه‌مرۆ 10ی 8ی 2017 له گردی زه‌رگه‌ته، كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامدرا، به‌گوێره‌ی زانیارهیهكانی میدیای گۆڕان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كۆمه‌ڵێك پێشنیار ئاراسته‌ی جیڤاتی نیشتمانی گۆڕان كرا، وه میدیاكانی گۆڕان ئاشكرایان كردووه، كه جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی باشه بچێته كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان”.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی میدیای گۆڕان به‌تێكرای ده‌نگ جڤاتی گشتی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌ند كردووه، ئاراسته‌ی جیڤاتی نیشتمانی كراوه، هه‌روه‌ك میدیانی گۆڕان ئاشكرایان كردووه” یەكێك لەخاڵەكان باسكردن بووە لەسەر پرسی كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموكرات، كە لەو بارەوە جڤاتەكە بەكۆی دەنگ پێی باشبووە گۆڕان وەڵامی دەستپێشخەرییەكە بداتەوەو لەگەڵ ئەو حیزبە كۆبوونەوە بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كی زۆره پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری كردووه، بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕان له‌سه‌ر دوو ساڵه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی ناوه‌خۆی گۆڕان تاوه‌كو ئێستا گۆڕان وه‌ڵامی پارتی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه نه‌داوه‌ته‌وه”.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی میدیای گۆڕان رەئوف عوسمان سەرۆكی جڤاتی گشتی لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر یەكڕیزی نیشتمانی كرایەوە كە پرسێكی گرنگە لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان لە قۆناغێكی هەستیاردایە و وڵاتانی هەرێم و جیهان، هەڵوێستیان نەگەتیڤە بەرامبەر هەرێم و پێویستە یەكڕیزی نێو ماڵی كورد بێتەكایەوە بۆ ئەوەی ناوچەكە دوربخرێتەوە لە كێشە و گێژاوی زیاتر”.