وه‌سفی بارزانی بۆ سلێمانی سه‌د ساڵ له‌پێش میدیای جنێوفرۆشه‌

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكی دا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی له‌ هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی سه‌ردانی شاری سلێمانی ناكات، گوتی” من باش خه‌ڵكی سلێمانی و شاری سلێمانی ده‌ناسم، ئه‌و خه‌ڵكه‌ قاره‌مانه‌ نموونه‌ی وای هه‌یه‌ له‌ مێژوو كه‌ شایانی هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ سه‌رسورمانه‌، بارزانی گوتی له‌ مێژوودا خه‌ڵكی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سوكایه‌تی به‌ وێنه‌ی بارزانی نه‌مر بكه‌ن یان بمرن، مردنیان هه‌ڵبژارد، وه‌ منش به‌شانازیه‌وه‌ سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌م و به‌رده‌وامیش سه‌ردانی ده‌كه‌م”.

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆره‌كه‌ی دا كه‌ بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم ئه‌نجامی دابوو، رایگه‌یاند” من باش سلێمانی ده‌ناسم، مێژووی سلێمانی جێگای سه‌رسورمانه‌ له‌ قاره‌مانیه‌تی، به‌ڵام سلێمانی ئێستا كه‌وتۆته‌ به‌ر شاڵای ئیرهابی فكری، به‌ڵام ئه‌مه‌ش كاتیه‌، خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌مه‌ش ده‌شكێنێت نامێنێت، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌، وه‌سفی بارزانی بۆ سلێمانی له‌و جۆڕه‌ هه‌واڵانه‌ی كه‌ هه‌ندێك میدیای جنێوفرۆش به‌شدار له‌ ئیرهابی فكری، جیاوازه‌ و به‌ڵكو به‌سه‌دان ساڵ له‌پاش وه‌سفی وه‌زنی فره‌ به‌رزی سلێمانی له‌زاری بارزانی دایه‌، ئه‌وه‌ی سوكایه‌تیش به‌ سلێمانی ده‌كات، میدیایی جنێوفرۆشه‌”.

چاودێرانی سیاسی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ میدیاكانی لاهور تاڵه‌بانی و به‌شێك له‌گۆران و كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر به‌ وته‌كانی بارزانی ده‌بینرێت، گوایه‌ بارزانی سوكایه‌تی به‌ سلێمانی ده‌كات، ده‌لێت بارزانی وه‌سفی سلێمانی به‌مێژووی پرشه‌نگداری و قاره‌مانیه‌تی و شاری شاعیران و شاری به‌رخودان و شاری ئازادی و دیموكراسی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ میدیای جنێوفرۆش سوكایه‌تیه‌، چونكه‌ ئه‌وان سلێمانیه‌كی كۆیله‌ و ژێر ده‌سته‌و و دژه‌ ئازادیان ده‌ویێت بێگومان وه‌سفی فره‌به‌رزی بارزانی له‌تێگه‌یشتنی عه‌قلی ئه‌واندا به‌سه‌دان ساڵ جیاوازی هه‌یه‌ له‌پاشه‌وه‌ی بارزانین بۆ تێگه‌یشتن له‌ سلێمانی بۆیه‌ په‌یی به‌قسه‌كانی بارزانی نابه‌ن له‌وه‌سفی سلێمانی دا”.

Back to top button